Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

تەندروستی

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

توێژینەوەیەک، جگەرە و ڤەیپکێشەکان لەکاتی نەشتەرگەریی پێویستیان بە بڕێکی زیاتر لە مادە سڕکەرەکان هەیە
تەندروستی19-10-2026

توێژینەوەیەک، جگەرە و ڤەیپکێشەکان لەکاتی نەشتەرگەریی پێویستیان بە بڕێکی زیاتر لە مادە سڕکەرەکان هەیە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیران، بودجەی پێویست بۆ کڕینی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی کوردستان دابینکراوە. دەشڵێت، ئەو دەرمانەی لە بەغداوە رەوانە دەکرێت سنووردارە و بەشی تەواوی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکد رایگەیاند: "بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیران، بودجەی پێویست بۆ کڕینی دەرمان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و دەڤەرەکان دابینکراوە و ئەو بۆشاییەی پڕکردووەتەوە."

وەزیری تەندروستی باسی لەوە کرد، هەرچەندە دابینکردنی بەشێک لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان ئەرکی بەغدایە، بەڵام: "ئەو دەرمانانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە چوارچێوەی بودجەی حاکیمەدا دێن، سنووردارن و بەشی تەواوی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەن، بۆیە بەشی سەرەکیی ئەو پێداویستییانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێن."

د. سامان بەرزنجی هۆکاری کەمبوونی هەندێک جۆری دەرمانی روونکردەوە و گوتی: "کێشەی کەمیی دەرمان تەنیا لە هەندێک بابەتی وەک پڕۆژەی نیشتمانی، ڤاکسین، دەرمانە بایۆلۆجییەکان و دەرمانە دەگمەنەکاندا دروست دەبێت، کە ئەوانیش لەسەر ئاستی عێراق بە گشتی کەمن."

چەند مانگێکە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەشە دەرمانی پێویستی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە. جگە لەوەش بەغدا پشکی دەرمانی هەرێمی کوردستانی لە 17%ـەوە بۆ 12% کەمکردووەتەوە، بەڵام ئێستا ئەو بڕە کەمکراوەش وەکو پێویست نانێرێت، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 50% بۆ 60%ـی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا.

بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لەو کورتهێنانە و رێگریکردن لە پەککەوتنی کەرتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 7 ملیار دیناری بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تەرخان کردووە، بەڵام بەهۆی زۆریی پێداویستییەکان و نەناردنی پشکی بەغدا، هێشتا گرفتەکە لە نەخۆشخانەکاندا بەردەوامە.



بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

توێژینەوەیەک، جگەرە و ڤەیپکێشەکان لەکاتی نەشتەرگەریی پێویستیان بە بڕێکی زیاتر لە مادە سڕکەرەکان هەیە
تەندروستی19-10-2026

توێژینەوەیەک، جگەرە و ڤەیپکێشەکان لەکاتی نەشتەرگەریی پێویستیان بە بڕێکی زیاتر لە مادە سڕکەرەکان هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە