Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت

شکار رێبوار

شکار رێبوار

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە
تەندروستی21-10-2026

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە

رووداو - تەندروستی

بەرپرسانی تەندروستیی ویلایەتی پێنسلڤانیا بەردەوامن لە دابەشکردن و کوتانی خەڵک بە ڤاکسینی دژەسوورێژە، چونکە ئەوەیان راگەیاندووە، رەنگە لەم مانگەدا ژمارەی تووشبووان بگاتە لووتکە.

لە ناوچەی لانکاستەر، کە زۆرترین ژمارەی تووشبووانی لەسەر ئاستی ویلایەتەکە تێدا تۆمارکراوە، بەرپرسانی تەندروستی ڤاکسینی خۆڕایی پێشکێشی ئەو ئەندامانەی کۆمەڵگە دەکەن کە رەنگە بەهۆی دابونەریت یان باوەڕی ئایینییەوە بە شێوەیەکی نەریتی دوودڵ بووبن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

دکتۆر جێنیفەر واڵاس، بەڕێوەبەری پزیشکیی نووسینگەی سیستمی تەندروستیی کۆمەڵگە لە وەزارەتی تەندروستیی پێنسلڤانیا رایگەیاند، زۆرێک لەو کەسانەی داوای ڤاکسینیان کردووە، پێشتر سوورێژەیان وەک هەڕەشەیەک نەبینیوە یاخود ئاشنای مەترسییەکانی نەخۆشییەکە نەبوون.

فراوانترین بڵاوبوونەوەی سوورێژە

بڵاوبوونەوەی سوورێژە لە پێنسلڤانیا بە گەورەترین بڵاوبوونەوە لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا لە ئەمریکا دادەنرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 200 تووشبوو و پێنج گیانلەدەستدان بە سوورێژە تۆمار کراون.

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیرکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا؛ لە هەر 10 کەس کە بەرگرییان لاوازە، 9 کەسیان ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە هەیە ئەگەر بەرکەوتنیان هەبێت بە کەسی تووشبوو.

ترەمپ چۆن باسی ڤاکسین دەکات؟

سەرجەم ناوەندە تەندروستی و پزیشکییەکان و تەندروستیی ویلایەتەکان دژی ئەو قسانەی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەن کە لەبارەی ڤاکسینەوە دەیانکەن گوایە ''کوتان وایکردووە رێژەی ئۆتیزم زیاد ببێت''. تەنانەت رۆبێرت ئێف کەنەدی، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا، هەوڵیداوە رێساکانی ڤاکسین بگۆڕێت و کەمتر بەکاربێن.

ترەمپ ماوەیەکی زۆرە گومانی لە سەلامەتیی ڤاکسینەکانی MMR هەبوو، بەڵام چەندین توێژینەوە هیچ پەیوەندییەکیان لەنێوان پێکوتەکان و ئۆتیزمدا نەدۆزیوەتەوە و پسپۆڕانی پزیشکی رەخنەیان لە فەرمانە نوێیەکە گرتووە و دەڵێن، لەوانەیە رێژەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کەم بکاتەوە و منداڵان بخاتە بەردەم مەترسیی نەخۆشییە زیانبەخشەکان.

فەرمانەکەی ترەمپ وەک رێنماییە، نەک بڕیارێکی سەپێندراو، چونکە ئەو پێکوتانەی بۆ چوونە قوتابخانە پێویستن لەسەر ئاستی ویلایەتەکان دیاریدەکرێن، نەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.

بەگوێرەی CDC، "هیچ بەڵگەیەکی زانستیی بڵاوکراوە نییە کە هیچ سوودێک لە جیارکردنەوەی ڤاکسینی تێکەڵاوی MMR بۆ سێ پێکوتەی تاکەکەسی پیشان بدات".

پسپۆڕان دەڵێن، دانانی ماوە لەنێوان پێکوتەکاندا وادەکات منداڵان زیاتر لەو ماوەیەدا تووشی نەخۆشی ببن یان ئەگەری زیاترە کاتی سەردانەکانیان لەدەستبدەن ئەگەر چەند پێکوتەیەکی جیاواز هەبێت.

ڤاکسین دەبێتە هۆی ئۆتیزم؟ راپۆرتێک بە کورتی خوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە
تەندروستی21-10-2026

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە