رووداو - تەندروستی
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دووەمین کۆنفرانسی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران بەڕێوەچوو کە بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستیی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 01-11-2026 د. سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، سەنتەرێکی تایبەت بۆ دەستنیشانکردنی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە تەواوبووە، بەڵام چاوڕێدەکەین ئامێرەکان دابینبکرێت و دابنرێت تاوەکو لە زووترین کاتدا بخرێتە خزمەت هاونیشتیمانیان.
د. سیروان ئەحمەد، دەڵێت "ئامێری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە زاخۆ پێشووتر هەبوو، بەڵام لە ئێستادا لەکارکەوتووە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی زاخۆ بۆ ماوەی سێ ساڵە کاردەکات کە لە 4 تەخت پێکدێت، لە داهاتوو بەپێی پلان زیادی دەکەین بۆ نزیکەی 9 تەخت.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)

