رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم لە ئیسرائیل دەریخستووە، لە هەر پێنج خانمێک کە نەشتەرگەریی جوانکارییان کردووە، یەکێکیان لە مەترسیی ئالوودەبووندایە، هۆکارە سەرەکییەکەش بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
د. ڤێرا سکڤیرسکی، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: شیکاریمان بۆ داتای زیاتر لە هەزار خانمی تەمەن 25 بۆ 71 ساڵ کردووە و دەرکەوتووە، 20%ی ئەو خانمانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردووە، لە مەترسیی مامناوەند بۆ بەرزی ئالوودەبوونن بە نەشتەرگەریی جوانکاری.
توێژەرانی زانکۆ ئیسرائیلییەکە پێوەرێکیان بەکارهێناوە کە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان داڕێژراوە، بەگوێرەی ئەنجامەکان، ئەو خانمانەی وێنەیەکی نەرێنییان لەسەر جەستەی خۆیان هەبووە، بەتایبەتی ئەگەر هاوکات بەکارهێنەرێکی بەردەوامی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بووبن، زۆرترین ئەگەری ئالوودەبوونیان هەبووە.
توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە نەشتەرگەریی جوانکاری خۆی لە خۆیدا زیانبەخش نییە، بەڵام لەوانەیە ببێتە رەفتارێکی ناچاری و هاوشێوەی جۆرەکانی دیکەی ئالوودەبوون.
بەگوێرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری، رێژەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری لە جیهاندا لەنێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 نزیکەی 40% زیادیکردووە.
.png&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)