رووداو-تەندروستی
کۆمپانیایەکی دەرمانسازیی هیندی رەزامەندیی سەرەتایی وەرگرت بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانێکی جێنریکی نوێ بۆ خۆپاراستن لە HIV، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ فرۆشتنی لە وڵاتانی کەمداهات و مامناوەند.
کۆمپانیای Dr. Reddy's، رایگەیاند، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) رەزامەندیی سەرەتایی بە دەرمانە جێنریکەکەی داوە، کە وەشانی کۆپیکراوی دەرمانی Lenacapavirـە.
پزیشکانی کۆمپانیاکە دەڵێن، چارەسەرە نوێیەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی ئەیدز کە ماوەی 44 ساڵە بەردەوامە و ساڵانە نزیکەی 1.3 ملیۆن کەس تووش دەکات.
پێشبینی دەکرێت یەکەمین دابینکردنی دەرزیی Lenacapavir، کە ساڵی دوو جار بەکاردێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە چەند وڵاتێکی کەمداهات، کە رەنگە زامبیا یەکێک لە یەکەمین وڵاتان بێت وەریبگرێت.
دەرمانی Lenacapavir، کە لەلایەن کۆمپانیای Gilead Sciences پەرەی پێدراوە و بە ناوی بازرگانیی Yeztugo دەفرۆشرێت، لە تاقیکردنەوەکاندا کاریگەرییەکەی نزیکەی 100% بووە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، دابەشکردنی بەرفراوانی دەرمانەکە لە وڵاتە شایستەکاندا لە ساڵی 2027 دەستپێدەکات.

.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)