رووداو - تەندروستی
کچە خوێندکارێکی زانکۆی کوردستان- هەولێر لەنێو پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، رۆمانێکی پێشان دا و ئەمڕۆ داهاتی رۆمانەکەی پێشکێش بە نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 13-11-2026 هانا ئاسۆ، نووسەری کتێبەکە بە رووداوی راگەیاند، ئەو کتێبە لە شێوەی رۆمانێکە و بە زمانی ئینگلیزییە، بیرۆکەی بەخشینی داهاتەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مەبەستی سەرەکیی ئەو خانمە سوودوەرگرنی کۆمەڵگە بوو لە داهاتی کتێبەکە.
هانا ئاسۆ دەڵێت: لەنێو پێشانگەکەدا 591 کتێب فرۆشران و داهاتەکانیان بڕی دوو ملیۆن و 50 هەزار دینار بوو.
د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی دەڵێت: جگە لە دابینکردنی دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان، ئەرکی چارەسەری شێرپەنجە بۆ ماڵباتی تووشبوو و حکومەت زۆر قورسە و جەرجییەکی زۆریان تێدەچێت، هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی هاونیشمانییان لە یارمەتیدانی تووشبووانی شێرپەنجە دڵخۆشکەرە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
