رووداو- تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، هەندێک کەس بە شێوەیەکی سرووشتی پێویستییان بە خەوی کەم هەیە و بە چوار بۆ شەش کاژێر خەوتن لە شەوێکدا، هەست بە چالاکی دەکەن.
پسپۆڕانی زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە حاڵەتێکی بۆماوەیی دەگمەن هەیە کە پێی دەگوترێت "خەوی کورتی سرووشتیی خێزانی" (FNSS). ئەو کەسانەی ئەم بۆهێڵەیان هەیە، نەک هەر کەمتر دەخەون، بەڵکو لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمخەوی پارێزراون.
توێژەرانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە کە جگە لەم حاڵەتە دەگمەنە، سەدان بۆهێڵی دیکە کاریگەرییان لەسەر ماوەی خەو هەیە، بەڵام هەمیشە کەمخەوی بۆماوەیی سوودبەخش نییە و لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و شەکرەی جۆری 2 زیاد بکات.
د. یینگ هوی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "پێویستە ئاگاداربین چونکە دەکرێت لە هەندێک کەسدا کەمخەوی ببێتە هۆی تێکچوونی یادگە، زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک ئەڵزەهایمەر، پارکینسۆن و شێرپەنجە".
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
