رووداو - تەندروستی
دوو لە کارنامە سەرەکییەکانیان دیموکراتەکان بۆ پرسی تەندروستی، هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپە لەبارەی کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی کەرتی تەندروستی و کەمکردنەوەی بودجەی وەزارەتی تەندروستی و سەرچاوە مرۆییەکان.
کاتێک لە 3ـی کانوونی دووەمی 2027 دیموکراتەکان دەسەڵاتی ئەنجوومەنەکە وەردەگرن، دەبێتە یەکەمجار لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا کە تەواوی لایەکی کۆنگرێسی لەژێر دەستدا نەمێنێت، چونکە لە ماوەی رابردوودا بەبێ رێگریی کۆمارییەکان هەنگاوی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەزگە فیدراڵییەکان، سەپاندنی پێناسی گومرگی و بڕینی بودجەی پەسندکراوی کۆنگرێس ناوە.
چاوەڕوان دەکرێت حەکیم جێفریز، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا مێژوو تۆمار بکات و ببێتە یەکەمین سەرۆکی رەشپێستی ئەنجوومەنی نوێنەران لە مێژووی ئەمریکادا.
حەکیم جێفریز دەڵێت، کارنامەکەی دیمۆکراتەکان جەخت لە چوار پرسی سەرەکی دەکاتەوە؛
1- هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی بودجەی تەندروستی
2- درێژکردنەوەی هاوکارییەکانی یاسای چاودێریی تەندروستی
3- گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی کۆنگرێس سەبارەت بە سەپاندنی باج و پێناسی گومرگی
4- هەوڵدان بۆ وەستاندنی جەنگ لەگەڵ ئێران
لەم هەڵبژاردنانەی ئێستا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دیموکراتەکان لەنیکەم 224 کورسییان بەدەستهێنا و کە ئەمەش دەکاتە ئەنجامی سەروو نیوە و براوەبوون، بەمەش دیموکراتەکان کە پارتە شینەکەی ئەمریکایە، زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پڕ کردەوە و لە ساڵی داهاتووەوە ئەنجامەکان کاریان پێدەکرێت.
ئەو پزیشکانەی لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادان
د. ئامی بێرا
پسپۆڕی هەناو
د. هێرب کۆناوای
پسپۆڕی هەناو
د. سکۆت دێسجالیاس
پسپۆڕی پزیشكیی خێزانی
د. ماکسین دێکستەر
پسپۆڕی چاودێریی چڕ و هەناسەدان
د. نیڵ دوون
پسپۆڕی میزەڕۆ
د. ئاندی هاریس
پسپۆڕی سڕکردن
د. رۆنی جاکسن
پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن
د. جۆن جۆیس
پسپۆڕی پێست و جوانکاری
د. مایک کێنێدی
پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی
د. ریش مکۆرمیک
پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن
د. ماریانێت میللەر
پسپۆڕی چاو
د. کێڵی ماریسن
پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون
د. گریک مۆرفی
پسپۆڕی میزەڕۆ
د. بۆب ئۆندەر
پسپۆڕی هەستیاری
د. راویل رویز
پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن
د. کیم سکریر
پسپۆڕی منداڵان


.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)