رووداو - تەندروستی
د. رێبین رەجەب، پسپۆڕی خۆراک بە رووداوی راگەیاند، رێگا تەندروستەکە بۆ کێش زیادبوون ئەوەیە، خەوڕێککردنەوەیە، چونکە کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن هەیە. هەروەها، وەرزشکردن زۆر گرنگە بە تایبەت کاردیۆ و دروستکردنی ماسولکە.
ئەم پسپۆڕەی خۆراک، دەڵێت "لە خواردنیشدا پێویستە گرنگی بە خواردنی پڕۆتین بدرێت چونکە بەکارهێنانی دەرمانی قەڵەوبوون کاریگەری لەسەر جەستە دروستدەکات و تووشی نەخۆشیت دەکات".
دەزگەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرمان بەمەبەستی قەڵەوبوون خستەڕوو؛
- تێکچوونی لێدانی دڵ
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
- تێکچوونی کۆئەندامی هەرس
- لاوازبوونی ماسولکەکان
- لاوازبوونی بەرگریی جەستە
- بەرزبوونەوەی پەستانی چاو
- مردنی شانەی ئێسک
- گەڕانەوەی کێشی جەستە بۆ دۆخی پێشوو



