کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا کاریگەریی دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ تووشبووانی جەڵتەی دڵ

شکار رێبوار

شکار رێبوار

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆچی دڵ بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت؟
تەندروستی11-11-2026

بۆچی دڵ بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت؟

خواردنی خۆراکە پڕشەکرەکان مەترسیی شێرپەنجەی مەمک بە رێژەی 28% زیاد دەکات
تەندروستی11-11-2026

خواردنی خۆراکە پڕشەکرەکان مەترسیی شێرپەنجەی مەمک بە رێژەی 28% زیاد دەکات

توێژینەوەیەک: ئەوانەی ویژدانیان نییە، خراپترن لە کارکردنی رۆژانەدا
تەندروستی11-11-2026

توێژینەوەیەک: ئەوانەی ویژدانیان نییە، خراپترن لە کارکردنی رۆژانەدا

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا کاریگەریی دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ تووشبووانی جەڵتەی دڵ و ئەو پسپۆڕەش د. سەڵاحەدین عوبێدە.

د. سەڵاحەدین عوبێد، پسپۆڕێکی دڵە لە بەریتانیا
و دەرمانێکی نوێی دروستکردووە کە مەترسیی جەڵتە کەم دەکاتەوە، ئەو دەڵێت: دەرمانە نوێیەکەمان ناوی 'کانگریلۆر'ـە و بە خێرایی کار دەکات دژی جەڵتەی دڵ.

لەبارەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەرمانەکە روونی دەکاتەوە کە رێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات و بە کانیولا دەدرێتە نەخۆش، ئەمەش دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ لەگەڵ ئەسپریندا پێی دەدرێت، بۆ ئەوەی لوولەکانی خوێنی نەگیرێن و کەسەکە دووبارە جەڵتەی دڵ لێی نەداتەوە و ژیانی نەکەوێتە مەترسییەوە.

د. سەڵاحەدین عوبێد گوتی: دەرمانی 'کانگریلۆر' لەگەڵ ئەسپرین دەدرێتە ئەوانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون و دەرمانەکە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی جەڵتە لەسەر دڵ کەم دەکاتەوە. 

ئەوەشی باس کرد کە دەرمانی 'کانگریلۆر' ژیانی تووشبوونی جەڵتەی دڵ دەپارێزێت و بەوە دڵیان پەکی ناکەوێت، ئێستا دەرمانە نوێیەکەمان لە وڵاتانی ئەورووپا بەکاردێت.

لە کۆتاییشدا گوتی ''بەهۆی ئەو کاریگەرییە نایابەی دەرمانە نوێیەکەمان هەیەتی، لە ئەورووپا بەکاردێت و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەرمانەکە بەردەستبخات، چونکە ئێستا لە بازاڕەکاندایە و بەردەستە''.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆچی دڵ بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت؟
تەندروستی11-11-2026

بۆچی دڵ بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت؟

خواردنی خۆراکە پڕشەکرەکان مەترسیی شێرپەنجەی مەمک بە رێژەی 28% زیاد دەکات
تەندروستی11-11-2026

خواردنی خۆراکە پڕشەکرەکان مەترسیی شێرپەنجەی مەمک بە رێژەی 28% زیاد دەکات

توێژینەوەیەک: ئەوانەی ویژدانیان نییە، خراپترن لە کارکردنی رۆژانەدا
تەندروستی11-11-2026

توێژینەوەیەک: ئەوانەی ویژدانیان نییە، خراپترن لە کارکردنی رۆژانەدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە