کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

وەزیری تەندروستی بۆ رووداو: کەرتی تەندروستیمان گەشتیاری پزیشکی پەیداکردووە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی

لەنێو ئیڤێنتی دکتۆر تۆک کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیاییەتی، دکتۆر سامان بەرزنجی قسەی هەبوو و لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتیشدا بۆ رووداو گوتی: کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بووەتە مایەی بوونی گەشتیاری پزیشکی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2026 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا متمانەی هاونیشتمانییان بە کەرتی تەندروستیی خۆمان زیاترە و زیاتر دەیانەوێت لەنێوخۆ چارەسەر وەربگرن، بەراورد بە چوونە دەرەوەی وڵات.

لەبارەی ماوەی کاکرکردنی و گێڕانەوەی ئەزموونی خۆی، ئەوەی باس کرد کە ''ماوەی کارکردنم لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ماوەیەکی پڕ لە شانازی بوو و رێگریکردن لە دەرمانی قاچاخ و بایەخدان بە هاوردەکردنی دەرمانی بە کواڵیتی کاری لەپێشینەمانن''.

باسی ژیانی خۆی کرد کە رۆژانی هەینی لەگەڵ خێزانەکەی کۆدەبێتەوە و حەزیشی لە میوزیکە رەسەن و فۆلکلۆرییەکانە، هەروەها گوێ لە دەنگی هونەرمەندا (حەسەن زیرەک و حەمەجەزا)ـش دەگرێت.

دکتۆر تۆک چییە؟

لە هەولێر بۆ یەکەمینجار ئیڤێنتی دکتۆر تۆک (Dr Talk) بە بەشداریی چەندین پزیشکی پێشەنگ و سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەتان خوێندکار و دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، بەردەوامە و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پڕۆژەکەیە.

سەتان گوێگر لەوێ ئامادەن و پزیشکانی قسەکەر چیرۆکی پشت کار و سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن؛ دکتۆر رۆژین مەهدی، سەرپەرشتیاری (دکتۆر تۆک) بە رووداوی راگەیاند، 30 پزیشکی سەرکەوتوو و پێشەنگ قسەیان دەبێت و ئامانجی سەرەکیی ئیڤێنتەکە کۆکردنەوەی سەرکردەکانی کەرتی تەندروستی، پزیشکانی راوێژکار و نەوەی نوێیە لەسەر یەک سەکۆ بۆ ئاڵوگۆڕی راستەقینەی ئەزموونەکان و بونیادنانی تۆڕێکی پیشەیی بەهێز، نەک تەنیا پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی.

لە رۆژانی پێنجشەممە 12-11-2026 و هەینی 13-11-2026 ئیڤێنتی Dr Talk ئەنجامدەدرێت و شوێنەکەش لە هۆتێل دیڤان دەبێت، بە درێژایی ئەو دوو رۆژە هەر پزیشکێک بە 15 خولەک سەرکەوتن و نموونە باڵاکانی باس دەکات تاوەکو گەنجانی کورد لێیان سوودمەند ببن و ئەوانیش ببن بە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆیان.

ئەو پزیشکانەی لە (دکتۆر تۆک) قسە دەکەن ئەمانەن؛

د. مەجید شێخانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە
د. عومەر سوورچی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
د. عەبدولخالق ئەمین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ
پڕۆفیسۆر د. ئەنجام رواندزی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت
د. گۆران بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو
د. هێمن زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری
د. هودا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
دکتۆر رەوا جەمال، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان
د. ئامانج گەردی، پسپۆڕی ئێسک و شکان
د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی نەخۆشیی کوێرەڕژێنەکان
پڕۆفیسۆر د. هاژە عەبدوڵڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە
د. زەردەشت برادۆستی، پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەرییەکانی دەم و ددان
د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
د. دەوەن دڵشاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. نزار بەکر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. ئەحمەد هیمداد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دڵ و قەستەرە
د. جەنان نووری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
د. رافید فەیاز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی سنگ و بۆڕییەکانی هەناسەدان
د. سنوور سوبحی ئاکرێیی، پسپۆڕی پێست و جوانکاری
د. پشدەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناسە لە منداڵان
د. مازیار جەبار، پسپۆڕی هەناو و شەکرە
د. تیشک نووری شاوەیس، پسپۆڕی پزیشکیی بەساڵاچووان
د. هێڤی شێرکۆ، پسپۆڕی سڕکردن و چارەسەری ئازار
د. کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
د. ئیسماعیل فەقێ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری
د. ئەنەس میقداد، پسپۆڕی بنیاتنانەوەی ددان
د. ئارام جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
د. ئەڤین مەعرووف، پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە