کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

لە زاخۆ ماڕەسۆنێکی زیاتر لە 400 کەس بەڕێوەچوو

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی 

چالاکیی ماراسۆن لە کۆڕنیشی پردی دەلال لە زاخۆ بەڕێوەچوو. رێکخەرانی چالاکییەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە پێشکەشکردن و نزیککردنەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانە لە خەڵک و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر چۆنیەتیی خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2026 عەمار فەرهاد، سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشیی زاخۆ کە بەشداربوو لە ماراسۆنەکەی شاری زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، هەموو هاونیشتمانییەک پێویستە لەم جۆرە چالاکییانە کاتێک تەرخان بکات بۆ بەشداربوون چونکە بۆ تەندروستی زۆر گرنگە. هەروەها، لە رۆژانی ئاسایدا پێویستە وەرزش بکات.

د. نەوفەل رەشیید، راگری کۆلێژی پزیشکی زاخۆ دەریخستووە، ئەم چالاکییانە دەبێتە هۆشدارییەک بۆ خۆپاراستی لە زۆر نەخۆشی وەک پەستانی خوێن و شەکرەی خوێن. هەرەها، هەبوونی ئەم چالاکییانە دەبێتە کولتوورێک بۆ شاری زاخۆ".

بە گوتەی راگری کۆلێژی پزیشکی زاخۆ، ئەو کەسانەی بەشداری ماڕاسۆنی شاری زاخۆیان کردووە سەروو 400 بەشداربووە و هاونیشتمانێکی زۆر بەبێ ناونووسین بەشدارییان کردووە کە ئەوە دەردەخات کە خواست لەسەر ئەم جۆرە چالاکییانە زۆرە".

چیا ئەمین، سەرۆکی یانەی وەرزشیی زاخۆ، دەڵێت "دەستخۆشی لە زانکۆی زاخۆ دەکەین بۆ رێکخستنی ئەم ماڕەسۆنە، داواکارین چالاکی زیاتری لەم شێوەیە لە زاخۆ ئەنجام بدرێت بەتایبەت چالاکی نێو ئاو چونکە زاخۆ خاوەن رووبارێکی جوانە".

دکتۆر شیرین، ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک لە ماڕاسۆنەکە بەشداریکرد و رایگەیاند، وەرزش نەک تەنیا بۆ بەهێزکردنی جەستەیە بەڵکو بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە و هۆشیارییە بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و دەروونی. 

د. هاجەر عەسەن، رێکخەری ماڕاسۆنی (بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە)، دەڵێت  "درێژەی ماوەی ماڕاسۆنەکە 4.2 کیلۆمەترە، هەروەها براوەی ماڕاسۆنەکە خەڵات دەکرێت بۆ بەشداربووی یەکەم، دووەم و سێیەم".

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە