کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پزیشکێک لەبارەی گیانلەدەستدانی دەرچووەکەی زانکۆی سەڵاحەدین؛ ئەو نەخۆشانە هەمیشە دەرمان بەکاربهێنن

شکار رێبوار

شکار رێبوار

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ باسی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کچەی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات کە لە کاتی بەڕێوەدەچوونی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا، ئەو دەڵێت: ئەو کچە دڵی کون بووە، ئەمەش وایکردووە دڵی هەستیار بێت بەرامبەر رووداوەکان و تووشی جەڵتە ببێت.

لە هەولێر ئیڤێنتی دکتۆر تۆک بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەردەوامە و لە دکتۆر تۆک پزیشکان چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن؛ 
30 پزیشک لە هەولێر لە ئیڤێنتی دکتۆر تۆک چەندین چیرۆکی نەبیستراو دەگێڕنەوە و د. کارزان عەبدوڵڵا یەکێکە لەوانە.

لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا د. کارزان عەبدوڵڵا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو دەرچووەی زانکۆی سەڵاحەدین روون دەکاتەوە کە گیانی لەدەستدا و دەڵێت: گوشاری دەروونی هۆکارێکی جەڵتەی دڵە و ئەوانەی دڵیان کونە پێویستە هەمیشە پشکنینی دڵیان بۆ بکرێت.

کە بەشێکی قسەکانیدا دەشڵێت، ''ئەوانەی دڵیان کونە پێویستە هەمیشە دەرمان بەکاربهێنن و مردنی لەناکاو زۆرە لەنێو ئەوانەی دڵیان کونە''.

لەبارەی دوو هۆشدارییەوە گوتی: زۆرجار تووڕەبوون و گوشاری دەروونی دەبنە جەڵتە لەگەنجاندا و مردن بە جەڵتە لەنێو گەنجاندا زیاد بووە.

روونی دەکاتەوە کە بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی (کۆرتیزۆڵ) کە هۆڕمۆنی گوشارە، هۆکارێکی جەڵتەی دڵە و هۆڕمۆنی گوشار لە خۆشی و ناخۆشیدا زیاد دەبێت. ئەوەشی باس کرد کە خۆشیدەربڕینی زۆر رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی کارەبایی دڵ و جەڵتەی دڵ.

کچە خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا.

خوێندکارەکە ناوی زیلان دەشتییە و تەمەنی 24 ساڵ بووە، خوێندکاری بەشی ژینگە و تەندروستی بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین بووە لە هەولێر ، بە گوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، زیلان لە منداڵییەوە دڵی کون بووە و نەخۆشی دڵی هەبووە.

ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2026 لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر لە هۆش خۆی چووە، لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین هەواڵی کۆچی دوایی “ زیلان دەشتی “  بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کچە خوێندکارەکە لە نێو یاریگە تەندروستیی تێکچووە و لە رێگەی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە کۆچی دواییکردووە.


بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە