کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی تەکساس: ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی نوێمان داهێناوە کە خەوتن قووڵتر دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی

 

زانکۆی تەکساس لە ئۆستن دەریدەخات، داهێنانی ئامێرێکی نەرمی ئەلیکترۆنیی پۆشبەر بە ناوی (NEUSLeeP) کە بە پێستەوە یان سەری نەخۆسەکە دەبەسترێت، دەتوانێت یارمەتی خەڵکی بدات بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی زیاتر و قووڵتر بەبێ پێویستبوون بە بەکارهێنانی دەرمان یان نەشتەرگەری.

تیمێکی توێژەران، بە سەرپەرشتیی کای وینگ تانگ و د. هویلیانگ وانگ، ئامێرێکی پێشکەوتوویان دروستکردووە کە تەکنەلۆژیای شەپۆلی سەروودەنگی (ئەڵتراساوند) بەکاردەهێنێت. ئامێرەکە بۆ چاودێریکردنی چالاکیی مێشک و هاندانی ناوچە قووڵەکانی مێشک بەکاردێت.

 لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەمە یەکەم جارە بتوانرێت بە شێوازێکی بێ نەشتەرگەری ئامانج لەو ناوچە قووڵانەی مێشک بگررێت کە بەرپرسن لە خەوی قووڵ REM، یارمەتی بەشداربووان بدات 43 خولەک زووتر بگەنە قۆناخی خەوی قووڵ و بە تێکڕا 16 خولەک زیاتر لەو قۆناخەدا بمێننەوە. بەپێی توێژینەوەکە، تەکنەلۆژیاکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشترکردنی لێدانی دڵ و رێکخستنی پەستانی خوێنیش هەبووە.

د. گرێگۆری فۆنزۆ، دەڵێت "خەوی قووڵ REM ئەمە ئەو قۆناخەیە کە تێیدا مێشک زۆر چالاکە، چاوەکان خێرا دەجووڵێن و زۆربەی خەونەکان لەم کاتەدا دەبینرێن. جگە لە خەونبینین، بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی سۆزداری و خۆگونجاندن لەگەڵ گوشاری دەروونی گرنگە. ئەمەش وەک چارەسەرێکی نوێی بێ دەرمان بۆ کێشەکانی بێخەوی، دڵەڕاوکێ و تێکچوونە دەروونییەکان دادەنرێت".

بۆ باشترکردنی کواڵیتی خەو و سوودوەرگرتن لەم تەکنەلۆژیایە، توێژەران و پسپۆڕان لە زانکۆی تەکساس لە سان ئەنتۆنیۆ رێنوێنی دەدەن لەوانە:

- پابەندبوون بە خشتەیەکی رێکوپێک بۆ نووستن و هەستان لە کاتی خۆیدا بۆ پاراستنی هاوسەنگیی کاژێری بایۆلۆژی جەستە.

- ئەنجامدانی لانیکەم 10 بۆ 15 خولەک وەرزشی رۆژانە و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پێش نووستن بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی قووڵتر.

ئامێری NEUSLeeP هێشتا بەرهەمێکی بازرگانی نییە. تیمی توێژەران مۆڵەتی داهێنانیان بۆ ئامێرەکە تۆمار کردووە و کار دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیکەن بە بەرهەمێکی بازرگانی، بەڵام لە ئێستادا بۆ فرۆشتن بەردەست نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە