Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لەیس بەلعووس، فەرماندەی جووڵانەوەی (پیاوانی کەرامەت)

لەیس بەلعووس، فەرماندەی جووڵانەوەی (پیاوانی کەرامەت)

هەڤپەیڤین

فەرماندەی پیاوانی کەرامەت بۆ رووداو: داهاتووی سوەیدا دابڕان نییە لە سووریا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

1500 خێزانی خەڵکی شەهبا چاوەڕێی ئاسانکاری و گەرەنتی بۆ گەڕانەوە دەکەن
هەڤپەیڤین05-06-2026

1500 خێزانی خەڵکی شەهبا چاوەڕێی ئاسانکاری و گەرەنتی بۆ گەڕانەوە دەکەن

باربارا لیف بۆ رووداو: هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چەککردنی میلیشیاکان پێویستن
هەڤپەیڤین05-06-2026

باربارا لیف بۆ رووداو: هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چەککردنی میلیشیاکان پێویستن

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی
هەڤپەیڤین02-06-2026

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی

رووداو دیجیتاڵ

لەیس بەلعووس، فەرماندەی جووڵانەوەی (پیاوانی کەرامەت) لە سوەیدا دەڵێت، داهاتووی پارێزگای سوەیدا بریتی نییە لە دابڕان لە سووریا، "بەڵکو دەبێت ببێتە هاوبەشێکی بەهێز و کاریگەر لە بونیادنانەوەی دەوڵەتدا." دەشڵێت، "هەر رێگەیەک رەتدەکەینەوە کە ببێتە هۆی دابەشبوونی سووریا یان سەپاندنی واقیعێکی سیاسی لە دەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنی نیشتمانی."


لەیس بەلعووس، فەرماندەی جووڵانەوەی (پیاوانی کەرامەت) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە بڕوامان وایە داهاتووی سووریا دەبێت لەسەر یەکپارچەیی بێت. ناناوەندیی ئیداریی فراوانکراو رەنگە باش بێت، بەڵام هەر پڕۆژەیەک بەرەو دابەشبوونمان ببات، تەنیا قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە."

پیاوانی کەرامەت، گەورەترین گرووپی چەکدارییە لە پارێزگای سوەیدا، ساڵی 2012 لەلایەن شێخ وەحید بەلعووس دامەزرا، بە ئامانجی پاراستنی گەنجانی درووز بوو لە سەربازیی زۆرەملێ لە سوپای پێشووی سووریا و رێگریکردن لە بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا.

سەبارەت بە داواکارییەکەی حیکمەت هەجەری، رێبەری روحیی درووزەکان بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی فیدراڵی و خۆبەڕێوەبەری لە سوەیدا، بەلعووس جیاوازی لە نێوان دوو چەمکدا کرد و گوتی، "ناناوەندیی ئیداریی فراوانکراو رەنگە ئامرازێک بێت بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکان لە هەموو پارێزگاکانی سووریا، بەڵام ئەو پڕۆژانەی دەبنە هۆی دابەشبوون یان دروستکردنی قەوارەی جیاواز، هۆکارن بۆ قەیرانی زیاتر نەک چارەسەر."

سەبارەت بە پەیوەندیی درووزەکان لەگەڵ ئیسرائیل، لەیس بەلعووس تەلئەڤیڤی تۆمەتبار کرد بەوەی "بەردەوام هەوڵ دەدات بارودۆخ و قەیرانەکان بقۆزێتەوە و خۆی وەک پارێزەری کەمینەکان نیشان بدات."، گوتیشی، "ئێمە ئەم لۆژیکە بەتەواوی رەتدەکەینەوە، درووزەکانی سووریا هەمیشە بەشێک بوون لە پڕۆژەی دەوڵەتی نیشتمانیی سووریا و هیچ رۆژێک پێویستیان بە سەرپەرشتی دەرەکی نەبووە."

لەبارەی هەڵوێستیان بەرامبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و کورد، بەلعووس روونی کردەوە کە جووڵانەوەکەیان رێز لە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەگرێت و بڕوایان بە مافەکانیان هەیە.

بەڵام دەڵێت، "ئێمە هەر رێگەیەک رەتدەکەینەوە کە ببێتە هۆی دابەشبوونی سووریا یان سەپاندنی واقیعێکی سیاسی لە دەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنی نیشتمانی." 


دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ لەیس بەلعووس:

رووداو: ئایا ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکانی چەند رۆژی رابردوو، سەرەتای گۆڕانکارییە لە سوەیدا؟

لەیس بەلعووس: بەڵێ، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەیەکی دروست. داخستنی ئەم دۆسیە مرۆییە ئازاربەخشە ئەو پەیامە دەگەیێنێت کە دیالۆگ و هاوئاهەنگی دەتوانێت ئەو شتانە بەدیبهێنێت کە زمانی گرژی نەیتوانی. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت، پەڕینەوەیە لە قۆناخی بەڕێوەبردنی قەیران بۆ قۆناخی بونیادنانی سەقامگیری، چونکە خەڵکی سوەیدا لە پشێوی و دابەشبوون ماندوو بوون.

رووداو: ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی نێوان هەردوولا لە دوای رووداوەکانی تەممووزی رابردوو چەندە؟

لەیس بەلعووس: ژمارە وردەکان لای لایەنە پەیوەندیدارەکانن، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، کۆتاییهێنانە بەم دۆسیەیە بە تەواوی و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنبووانە، نەک بازرگانیی سیاسی بە ئازاری خەڵکەوە.

رووداو: پلانتان چییە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سوەیدا؟

لەیس بەلعووس: دیدگەی ئێمە لەسەر چەند تەوەرێکە: بەهێزکردنی ئاسایش، کردنەوەی رێگەکان، گەڕانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت، پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی چەکی بێسەروبەر و باندە یاساشکێنەکان. سوەیدا پێویستی بە جیابوونەوە نییە، پێویستی بە گەشەپێدان و هاوبەشیی راستەقینە لەناو سووریادا هەیە.

رووداو: شێخ هەجەری داوای فیدراڵی دەکات، ئایا ئەمە دەکرێت؟

لەیس بەلعووس: ئێمە بڕوامان وایە داهاتووی سووریا دەبێت لەسەر یەکپارچەیی بێت. ناناوەندیی ئیداریی فراوانکراو رەنگە باش بێت، بەڵام هەر پڕۆژەیەک بەرەو دابەشبوونمان ببات، تەنیا قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە.

رووداو: رووبەڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بوونەتەوە، کێ لە پشت ئەم هەوڵانەیە؟

لەیس بەلعووس: ئەوانەی لە گوتاری ئێمە بۆ سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە پشێوی زەرەرمەند دەبن. جا چ لە سەردەمی رژێمی پێشوو بێت کە چەندین جار هەوڵی کوشتنیان داین، یان خاوەن پڕۆژە جوداخوازەکان کە لە رۆژی رووناکدا تەقەیان لێکردین.

رووداو: هەڵوێستتان بەرامبەر هەسەدە چییە؟

لەیس بەلعووس: رێزمان بۆ هەموو پێکهاتەکان هەیە، بەڵام دژی هەر هەنگاوێکین ببێتە هۆی دابەشبوونی سووریا یان سەپاندنی واقیعێکی سیاسی لە دەرەوەی رێککەوتنی نیشتمانی.

رووداو: پەیامتان بۆ خەڵکی سوەیدا چییە؟

لەیس بەلعووس: کێشەی ئێمە لە نێوان کوڕانی سوەیدا نییە، بەڵکو لە نێوان دوو پڕۆژەدایە: پڕۆژەیەک بۆ گەڕانەوەی دەوڵەت و سەقامگیری، و پڕۆژەیەک کە خەیاڵی جیابوونەوە بە خەڵک دەفرۆشێت. داهاتووی سوەیدا بە دابڕان لە سووریا نابێت، بەڵکو بەوە دەبێت کە شەریکێکی بەهێز بین لە بونیادنانەوەی وڵاتدا.

مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

1500 خێزانی خەڵکی شەهبا چاوەڕێی ئاسانکاری و گەرەنتی بۆ گەڕانەوە دەکەن
هەڤپەیڤین05-06-2026

1500 خێزانی خەڵکی شەهبا چاوەڕێی ئاسانکاری و گەرەنتی بۆ گەڕانەوە دەکەن

باربارا لیف بۆ رووداو: هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چەککردنی میلیشیاکان پێویستن
هەڤپەیڤین05-06-2026

باربارا لیف بۆ رووداو: هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چەککردنی میلیشیاکان پێویستن

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی
هەڤپەیڤین02-06-2026

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە