رووداو دیجیتاڵ درەنگی شەوی هەینی لە رێگای نێوان بەغدا - کەرکووک و نزیک زنجیرە چیاکانی حەمرین بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ هەشت سەربازی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکی سوپای عێراق بوونە قوربانی. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەو رووداوەدا سێ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بەسەختی بریندار بوون. مەحمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک لە راگەیێندراوێکدا سەرەخۆشی لە وەزیری بەرگریی عێراق کرد. بەپێی راگەیاندکراوەکەی پارێزگار، هەریەک لە ئەحمەد فلفل و دەرهم رازی سەربازی لیوای 32 ی فرقەی هەشتی سوپای عێراق و ئەحمەد حاکم سەربازی فرقەی تایبەتی دوو لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە و هەریەک لە ئەحمەد عەنان، مەحمەد عەبدوڵڵا، ئیسماعیل خەلیل، ئەزهەر جیهاد و بەشار عەبد حەسون بەسەختی بریندار بوون.
عێراق21-06-2026کەشناسیی عێراق بۆ رووداو: ئەمڕۆ هاوین دەستپێدەکات، درێژترین رۆژ و کورتترین شەوی ساڵ تۆماردەکرێت