رووداو دیجیتاڵ
ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە پلەی عەمیدە، لە کاتی پشوودان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی یەرمووکی بەغدا، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. دوای رووداوەکەش ئافرەتێک دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بەغدا، رۆژی یەکشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ژنێکیان لەنێو ماڵەکەدا بینیوە، کە ناسیاوی ئەفسەرەکە بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا جۆری پەیوەندیی نێوانیان بە تەواوی روون نەبووەتەوە."
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ئافرەتە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا گوتوویەتی، "ئەفسەرەکە دوای ئەوەی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی حەبی (ڤیاگرا)ی بەکارهێناوە."
لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، ئافرەتەکەیان راگرتووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کردووە، بۆ زانینی راستیی هۆکاری مردنی ئەفسەرەکە.


.png&w=3840&q=75)
