رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاریداوە بۆ ماوەی 72 کاژێر ئاسمانی عێراق بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا دابخرێت، بڕیارەکە فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.
جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بڕیاردراوە بۆ ماوەی 72 کاژێر ئاسمانی عێراق بە رووی سەرجەم گەشتەکاندا دابخرێت.
ئەو بڕیارە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
جیهاد دیوان رایگەیاند: "بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
هاوکات ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "گەشتەکان بۆ ماوەی 72 کاژێر رادەگیرێن."
پێشتر لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتى ئەم ساڵ، عێراق ئاسمانی بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخستبوو.




.jpg&w=3840&q=75)