رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کێشەی پزیشکانی خولاوی ساڵی 2024 چارەسەر کرد و بڕیاری دا بە دیاریکردنی مووچەکانیان و جێگیرکردنی ناویان لە بودجەی ساڵی داهاتوو، 2027 دا، ئەمەش دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-06-2026 دەرچووە و واژۆی دکتۆر عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی 2024 دراون.
بڕیارەکان بریتین لە: مووچەی مانگانەی هەر پزیشکێک بە 600 هەزار دینار دیاریکراوە، کە ژمارەیان 5 هەزار و 352 پزیشکە و لە بودجەی ساڵی 2027دا جێگیر دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاری دا بە بەخشینی "نووسراوی سوپاس و پێزانین" بەو پزیشکانە، وەکو دەستخۆشییەک بۆ هەوڵەکانیان لە کەرتی تەندروستیدا.
ئەو بڕیارانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوای ئەوە دێن کە رۆژی 06-06-2026، نوێنەرانی پزیشکانی نیشتەجێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی کۆبوونەوە و تێیدا جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکانیان کرایەوە.
وەزیری تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ پشتیوانیکردنی پزیشکە گەنجەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان لەپێناو بەردەوامبوونی کارەکانیان لە نەخۆشخانەکاندا.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)