Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعی. وێنەکە ئەرشیڤە

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعی. وێنەکە ئەرشیڤە

عێراق

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەسندکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز و ئەنجوومەنی فیدراڵی تاوتوێ دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێی پەسندکردنی چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات، لەوانە نەوت و گاز و ئەنجوومەنی فیدراڵی.


ئەو هاوپەیمانێتییەیە کە زۆرینەی لایەنە شیعەکان تێیدا ئەندامن، شەوی دووشەممە 7ى ئەیلوول لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەو هاوپەیمانێتییە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی هەنگاوەکان بۆ پەسندکردنی چەند پڕۆژەیاسایەک کراوە کە بریتین لە پڕۆژەیاساکانی دەستەی حەشدی شەعبی، نەوت و گاز، ئەنجوومەنی فیدراڵی و دادگای باڵای فیدراڵی.

یاسای حەشدی شەعبی لە خولی پێشووی پەرلەمان تاوەکو قۆناخی دەنگدان رۆیشت و لەلایەن حکومەتەوە کشێنرایەوە.

یاسای نەوت و گاز لە ساڵی 2007ەوە کاری لەسەر دەکرێ. یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵیش لە خولی پێشوو ئامادەکرا بەبێ ئەوەی هەنگاو بۆ پەسندکردنی بنرێ.

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، دەرچوواندنی ئەو یاسایانە رۆڵیان دەبێت لە تەواوکردنی بونیاتنانی دەستووری و دامەزراوەیی دەوڵەت.

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تایبەت بوو بە دۆخی نێوخۆی ئەو هاوپەیمانێتییە و لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پەیڕەو و بنەما دادەنرێ بۆ رێکخستنی میکانیزمی کار و بڕیاردان لەنێو هاوپەیمانێتییەکە بە مەبەستی بەهێزکردنی و یەکگرتوویی هەڵوێستەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە