Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و هیچ بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدراڵی نەماوەتەوە. دەشڵێت، "هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت."


شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات تیشکی خستە سەر دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و رایگەیاند، کۆبوونەوەکان بەردەوامن، بەڵام جێبەجێکردنی تەواوی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە "قورسە"، چونکە عێراق لە دۆخێکی خراپی داراییدایە و زیاتر لە 200 تریلیۆن دینار قەرزدارە.

سەبارەت بە کاتی ناردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شێروان دووبەردانی گوتی: "هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆی بودجە لە بەغدان، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رایگەیاند، "ئەوەی دڵخۆشکەرە ئەوەیە کە رێککەوتن کراوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، سەردانی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی بکات."

بە گوتەی دووبەردانی، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دروستکردنی "یەک هەڵوێستی" لەنێوان شاندی حکومەت و پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا بۆ ئەوەی پێکەوە گوشار لەسەر وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق دروست بکەن. دووبەردانی گوتی: "داواکارییەکان هی هەموو خەڵکی کوردستانە، نەک لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو. کاتێک پێکەوە بە یەک هەڵوێست بچینە لای وەزارەتی دارایی، دەتوانین زۆرینەی مافە دەستوورییەکانمان بەدەستبهێنین."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە داهاتی نانەوتی کە نزیکەی 120 ملیار دینارە دەدات، هەروەها رۆژانە زیاتر لە 150 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ نەوتی کەرکووک هەناردە دەکات. هیچ بیانوویەک لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەماوە."

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە