Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزارەتى نەوتى عێراق

وەزارەتى نەوتى عێراق

عێراق

وەزارەتی نەوت: ئەو کەشتییەی هێرشی کرایەسەر لەلایەن کۆمپانیایەکی عێراقەوە بە کرێ گیراوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

  رووداو - دیجیتاڵ 
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی رەش، کە لە ئاوی هەرێمی عێراق هێرشکراوەتە سەری، لەلایەن کۆمپانیای کەشتیوانیی عێراقەوە بەکرێ گیراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر زانینى وردەکارى رووداوەکە و  سەرچاوەی هێرشەکە دەکەن.


رۆژی چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو کەشتییە بڵاوکردەوە، کە لە ئاوی هەرێمی عێراق لە بەندەرەکانى باشوور هێرشکراوەتە سەری.

وەزارەتی نەوت رایگەیاند، ئەو کەشتییە تایبەت بووە بە بارکردنی نەوتی رەش و لەلایەن کۆمپانیای کەشتییەکانی نەوتی عێراقەوە بەکرێ گیراوە و لە ئاوی هەرێمی عێراق و لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە هێرشکراوەتە سەری، بەڵام زیانێکی کەم بە رووکارەکەی گەیشتووە.

ئەو کەشتییە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشکراوەتە سەری و ئاڵای پەنەما بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشە نەبووەتە هۆی دزەکردنی ئەو وزەیەى هەڵیگرتووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە بەدواداچوون لەبارەی وردەکاریی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکە و هۆکارەکەی.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەدوای رووداوەکە، لایەنە ئەمنیی و دەریاییەکان رێکاری خۆپارێزیی پێویستیان گرتووەتەبەر و کەشتییەکەیان گواستووەتەوە و خستوویانەتە ژێر چاودێریی بەردەوامەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە