Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەندەری فاو. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە. وێنە: AHMAD AL-RUBAYE

بەندەری فاو. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە. وێنە: AHMAD AL-RUBAYE

عێراق

عێراق و ئەڵمانیا تاوتوێی ئەگەری داخستنی تەنگەی هورمز دەکەن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، لەگەڵ شارەزایانی ئەڵمانی تاوتوێی سیناریۆ و رێکارە خۆپارێزییەکانیان کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابووری و بازرگانییەکان لە ئەگەری داخستنی تەنگەی ستراتیژیی هورمز.


رۆژی چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ شارەزایانی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی (GIZ) کۆبوونەتەوە.

کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی کاری "شانەی وەڵامدانەوەی ئابووری" لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی یاریدەدەری تەکنیکیی بەندەرەکانی عێراق، سەرۆکی ئەندازیارانی دەریاوانی، نوێنەرانی فەرمانگە حکوومییەکان، کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی بازرگانی.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق، لە کۆبوونەوەکە باس لە هەڵسەنگاندنی ئەو ئاڵنگارییانە کرا، کە رووبەڕووی کەرتەکانی گواستنەوەی دەریایی و بازرگانیی دەرەکی دەبنەوە.

هەروەها تاوتوێی رێگاکانی بەهێزکردنی زنجیرەکانی دابینکردن و خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان کرا، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی هاتنی کاڵا و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ئابوورییەکان لەسەر پارێزگای بەسرە و عێراق لە کاتی قەیرانەکاندا.

هەیسەم کازمی، یاریدەدەری تەکنیکیی بەندەرەکانی عێراق رایگەیاند، "گرنگیی تایبەتی تەنگەی هورمز لە جووڵەی کەشتیوانیدا، وایکردووە عێراق یەکێک بێت لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەریی لەسەر دەبێت لە ئەگەری داخستنی ئەو رێڕەوە ئاوییە."

هەیسەم کازمی راشیگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان لەسەر راسپاردەی وەزیری گواستنەوەی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی چارەسەری پێشوەختە و لێکۆڵینەوەیە لە گۆڕانکارییە لەناکاوەکان، بە سوودوەرگرتن لە نوێترین شارەزاییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی دەروازە دەریاییەکان و رێڕەوەکانی بازرگانی.

تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت و وزە.

نزیکەی 20٪ـی نەوتی جیهان بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت.

بەهۆی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، چەندین جار هەڕەشەی داخستنی تەنگەکە کراوە.

داخستنی تەنگەی هورمز دەبێتە هۆی پەککەوتنی هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی وڵاتەکە دەبێت، بۆیە حکوومەتی عێراق بەدوای رێگەچارەی جێگرەوە و کەمکردنەوەی مەترسییەکاندا دەگەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە