Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی دروستکراو بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە

وێنەیەکی دروستکراو بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە

عێراق

ئەمساڵ لە عێراق هەڕەشەی ئەلیکترۆنی لە 860 کەس کراوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 860 کەس لە عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە و زۆربەی هەڕەشەلێکراوان لە رەگەزی مێن.


لیوا میقداد میری، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوە، رایگەیاندووە: "تیمە پسپۆڕەکان توانیویانە چارەسەری 864 حاڵەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بکەن و بەپێی رێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن." 

بەپێی راگەیێندراوەکە، 763 لە قوربانییەکان مێ و 101ـیان نێر بوون.

هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، کە بە گشتی بریتییە لە بەکارهێنانی زانیاریی کەسی یان وێنە و ڤیدیۆ بۆ ناچارکردنی کەسێک بە کردنی کارێک یان پێدانی پارە، بووەتە دیاردەیەکی جیهانی. لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەم دیاردەیە زیاتر روو لە کچان و ژنان دەکات و کاریگەریی قووڵی کۆمەڵایەتی و دەروونی لەسەر قوربانییەکان و خێزانەکانیان بەجێدەهێڵێت.

لیوا میقداد میری، دەڵێت: "پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و پێشکێشکردنی پاڵپشتیی دەروونی و یاسایی بۆ قوربانییەکان، لەگەڵ پاراستنی تەواوی نهێنیی زانیارییەکان." داواشی لە هاووڵاتییان کرد ملکەچی هەڕەشەکاران نەبن و دەستبەجێ لە رێگەی هێڵی گەرمی 911 یان کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆوە سکاڵا تۆمار بکەن.

رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2026، ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی فەرمیی دەزگاکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا  کە تۆڕی میدیایی رووداو  ئامادەی بوو، "دەستپێکردنی سەکۆی (ميّز التزييف- جیاکردنەوەی ساختەکاری)  لە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" راگەیاند، کە تایبەتە بە هۆشیارکردنەوە و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی ساختەکاریی قووڵ و چەواشەکاریی دیجیتاڵی بەهۆی بەکارهێنانی هەڵەی زیرەکیی دەستکردەوە.

ئەرشەد حاکم، گوتی: "خستنەڕووی سەکۆی (ميّز التزييف- جیاکردنەوەی ساختەکاری) وەک هەنگاوێکی پێشوەختەی پێشەنگ دێت بۆ دروستکردنی هێڵێکی بەرگریی کۆمەڵایەتیی پتەو؛ کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هاووڵاتیی عێراقی و راهێنانی لێهاتووییە مەعریفییەکانیەتی لەسەر ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵیی چەواشەکارانە".

گوتەبێژی دەزگاکە ئاماژەی بەوەدا "لەرێگەی سەکۆکەوە دەتوانرێت پشتڕاستی لە دروستیی میدیاکان بکرێتەوە بە هەموو شێوەکانیانەوە — جا چ وێنەی دەستکرد بن، یان ڤیدیۆی ساختە، یانیش دەنگ — ئەمەش بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و رووبەڕووبوونەوەی شێوازە نوێیەکانی فێڵی ئەلیکترۆنییە."

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە