Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و محەممەد سەعدی، سەرکردەی حیزبوڵڵای عێراق

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و محەممەد سەعدی، سەرکردەی حیزبوڵڵای عێراق

عێراق

سینگاپوور: سەرکردەیەکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی هەوڵیداوە بێتە نێو وڵاتەکەمانەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی سینگاپوور  رایگەیاند، فەرماندەیەکی گرووپی چەکداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی، کە تۆمەتبارە بەوەی چەندین جار پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر جووەکان لە ئەمریکا، کەنەدا و ئەورووپا، چەندین جار هەوڵیداوە بچێتە نێو سینگاپوورەوە.

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی سینگاپوور کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەو تۆمەتبارە ناوی محەممەد باقر سەعد داوود سەعدییە. سەعدی لە ساڵانی 2023 و 2024دا سێ جار داواکاریی پێشكێش کردووە بۆ وەرگرتنی ڤیزەی سینگاپوور، بەڵام لە کۆتاییدا نەچووەتە ئەو وڵاتە.

دەزگای ئاسایشی سینگاپوور دەڵێت: "ئەگەر هەوڵیشی بدایە بێتە نێو وڵاتەوە، رێگریمان لێدەکرد و نەماندەهێشت پێ بخاتە نێو سینگاپوور." 

هەروەها بەرپرسانی وڵاتەکە گومان دەکەن کە هۆکاری گەشتەکانی بۆ باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بە مەبەستی "کاری تیرۆریستی" بووبێت، لەوانەش بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و جووەکان لە سینگاپوور.

سینگاپوور هۆشداری دەدات لەوەی کە ناکۆکی و شەڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، مەترسیی سەرهەڵدانی هێرشی تیرۆریستی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاش زیاتر دەکەن. دەزگاکە باسی لەوە کردووە کە چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران، وایانکردووە "مەترسیی تیرۆر" سنووری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببڕێت و بگاتە وڵاتانی دیکەش.

سەعدی کێیە و ئێستا لەکوێیە؟

داواکاری گشتیی ئەمریکا، سەعدی وەک یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا"ی عێراق دەناسێنێت، کە واشنتن وەک گرووپێکی "تیرۆریستی"ی سەر بە ئێران پۆلێنی کردووە. ئەمریکا دەڵێت، ئەو کەسە فەرمانی کردووە هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن و ئیسرائیل، هەروەها هانی کوشتنی ئەمریکی و جووەکانی داوە وەک تۆڵەیەک بۆ ئەو شەڕەی دژی ئێران کراوە.

سەعدی لە مایسی ئەمساڵ تورکیا دەستگیرکرا و دواتر رادەستی ئەمریکا کرا، ئێستاش لە گرتووخانەیەکی ئەمریکادایە و چاوەڕێی دادگاییکردنی دەکات. لە بەرامبەردا، کەتیبەکانی حیزبوڵڵا رەتیدەکاتەوە، سەعدی ئەندامی ئەوان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە