Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

عێراق

سەرۆکی میت لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە


رووداو دیجیتاڵ

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئەنقەرە لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.


بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، ئاژانسی فەرمیی تورکیا (ئەنادۆڵ) رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026 بەرێوەچووە و  پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کراون و جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئاو، پڕۆژەکانی کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە لە عێراق.

 لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا لە عێراق تاوتوێ کرا.

لە بەرامبەردا حەلبووسی پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە کاریگەریی ئەرێنی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە دەبێت.

شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی، لە سەردانێکی سێ رۆژە لە 8 بۆ 10ی ئەیلوول لە ئەنقەرە، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کۆبوونەوە. 

پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق لە ساڵانی دواییدا لە بوارەکانی ئاسایش، ئاو و بازرگانی پێشڤەچوونی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.

هەم هاوئاهەنگیی ئەمنی لەسەر پاراستنی سنوورەکان و هەم بەشداریی تورکیا لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیالۆگی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵاتن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە