Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد سەمعان، پارێزگارى کەرکووک

محەممەد سەمعان، پارێزگارى کەرکووک

عێراق

پارێزگارى کەرکووک بانگهێشتى پەرلەمان دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجتاڵ 

لیژنەیەکى پەرلەمانى عێراق داواى لە محەممەد سەمعان، پارێزگارى کەرکووک کردووە ئامادەى کۆبوونەوەیەکیان بێت. بەگوتەى ئەندامێکى لیژنەکە، ئەو بانگهێشتکردنە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى کەرکووک و جێبەجێکردنى پڕۆژەکان و کێشەکانیانە.


بەگوێرەى نووسراوێک کە لیژنەى هەرێم و پارێزگاکان و پلان و کارنامەى حکومىى پەرلەمانى عێراق لە 9ى ئەیلوولى 2026، ئاراستەى محەممەد سەمعانی کردووە، داواى لێدەکات کە رۆژى 16ى ئەیلوول ئامادەى کۆبوونەوەی لیژنەکەیان بێت بۆ تاوتوێکردنى پرسە پەیوەندیدارەکان بە کەرکووکەوە.

11ى ئەیلوولى 2026، ئومێد بەروارى، ئەندامى لیژنەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند: "ئەو بانگهێشتکردنەى پارێزگارى کەرکووک بۆ تاوتوێکردنى دۆخى کەرکووک و زانینى رێژەى جێبەجێکردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەکانى پەرەپێدانە، لەگەڵ زانینى کێشە و رێگرییەکانى بەرەم پارێزگاکە و چۆنێتى چارەسەرکردنیان."

بەگوێرەى نووسراوەکەى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمان، یەکێک لەو پرسانەى لەو کۆبوونەوەیەدا باس دەکرێت، پێداویستى قەزا و ناحیەکانى کەرکووکە.

بەسمان سمۆ، ئەندامى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، پێشتر لەگەڵ هەموو پارێزگارەکان کۆبوونەتەوە و بڕیارە سەرجەم پارێزگارەکانى دیکەى عێراق بە جیا لە لیژنەکەیان بانگهێشت بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە