Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

گرووپە چەکدارەکان مەرج بۆ رادەستکردنی چەک دادەنێن؛ نووجەبا: کرداری روون و راشکاومان دەبێت

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ رێکخستنەوە و رادەستکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان، بەرەی "موقاوەمەی ئیسلامی" مەرج بۆ ئەو هەنگاوە دادەنێت و جێگری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نووجەبا دەڵێت، ئەگەر گوشاریان بۆ بهێنرێت، "کرداری روون و راشکاویان" دەبێت.

جووڵە سیاسییەکان لە عێراق چڕبوونەتەوە و پرسی رادەستکردن و رێکخستنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان بووەتە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان سەرکردە سیاسییەکان. حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، هەوڵەکانی لەگەڵ "بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی" لە رێگەی گفتوگۆی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆوە چڕکردووەتەوە و دەیەوێت تاوەکو 30ی ئەیلوول، ژمارەی ئەو گرووپانە زیاد بکات کە چەکەکانیان رادەست دەکەن.

بەڵام "بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی" کە لە چەند گرووپێکی چەکداری شیعە پێکدێت، هێشتا نەچووەتە ژێر باری رادەستکردنی چەکەکانی بە دەوڵەت.

حوسێن مووسەوی، جێگری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نووجەبا، بە رووداوی رایگەیاند: "رادەستکردنی چەک واتە ئێمە گوێڕایەڵ و زەلیل دەکات لەبەرامبەر ئیرادەی ئەمریکا، ئەمەش نابێت رووبدات، مەگەر تەنیا ئەو کاتەی ئیرادەی راستەقینەی عێراقی بێتەدی."

مووسەوی گوتیشی، هاتنەدیی ئیرادەی راستەقینەی عێراقی "بە دەرچوونی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا دێتەدی. دەبێت بڕیاری عێراقی لەڕووی سیاسی و ئابووری و هەموو بوارەکانی دیکەشەوە سەربەخۆ بێت."

جێگری ئەمینداری گشتیی نووجەبا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە "دەستەوەستان نابین، بەڵکو کرداری روون و راشکاومان لێ دەبینن لە داهاتوودا. کاتێکیش ئەو رێکارانە دەگرینەبەر، لە هیچ کەس و لایەنێک ناترسین و سڵ ناکەینەوە."

 پەرلەمانتارێکی عێراقی پێیوایە چارەسەری ئەو پرسە بە دەستی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانە.

بورهان مەعمووری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداوی گوت: "سەروەریی یاسا و دەوڵەت پێویستیی سەرەکیی ئەمڕۆیە. بەڕای منیش ئەو سەروەرییە بەدەستی سەرکردە باڵاکانی حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگییە. بابەتەکە پەیوەستە بەوانەوە، چونکە ئێستا ئەوان خۆیان خاوەنی حکومەت و حەشدی شەعبی و تەنانەت گرووپەکانی فەسائیلیشن، بۆیە بڕیارەکە لای خۆیانە."

"بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی" دوو مەرجی سەرەکی بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان داناوە: یەکەمیان، پەسەندکردنی یاسای هەیکەلیەتی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق و دووەمیان، چوونەدەرەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵات.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەگوێرەی زانیارییەکان، ژینگەی سیاسی و پەرلەمانیی ئێستای عێراق بۆ تێپەڕاندنی یاسایەکی لەو شێوەیە ئامادە نییە، ئەمەش پرسی رادەستکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکانی ئاڵۆزتر کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە