Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق: پلانمانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

عێراق و ئێران کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ 20 ملیار دۆلار دەکەن. راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت:" پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران ئامانجێکی هاوبەشە".


محەممەد حەنوون، راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق، رۆژی شەممە  (12ـی ئەیلوولی 2026) بە رووداوی راگەیاند:"عێراق پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەکات، بە شێوەیەک لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگونجێت و ئامانجەکانی گەشەپێدانی ئابووری بەدیبهێنێت".

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار، محەممەد حەنوون گوتی: "پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئامانجێکی هاوبەشە، ئەوەش لە رێگەی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان، ئاسانکاریی رێکارەکان و رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کەرتی تایبەت و بازرگانان بەدی دەهێنرێت."

راوێژکارەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتی: "سیاسەتی بازرگانیی عێراق لەسەر بنەمای هاوسەنگی، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردن و پشتگیریکردنی بەرهەمی نێوخۆیی داڕێژراوە. کار دەکرێت بۆ زیادکردنی هەناردەی عێراق و بەهێزکردنی ئامادەیی بەرهەمە نیشتمانییەکان لە بازاڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان".

هاوکات یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق دەڵێ، گەیشتن بە قەبارەی 20 ملیار دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران و بەغدا "پێویستی بە لادانی ئاستەنگە نێوخۆیی و ئاڵنگارییە دەرەکییەکانە. ئاستی ئێستای ئاڵوگۆڕی بازرگانی هێشتا لە خوار ئاستی چاوەڕوانییەکانە".

ئێران یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکییە بازرگانییەکانی عێراق، زۆربەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە بوارەکانی گازی سرووشتی، کارەبا، کەرەستەی بیناسازی و مادە خۆراکییەکانە. 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە