Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق

ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق

عێراق

موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: هێرشکردنە سەر سعودیە شکۆیە و بانگەشەی بۆ ناکەین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رەتی دەکاتەوە دەستی لە هێرشەکانی سەر سعودیەدا هەبووبێت و رەخنەی تووندیش لە حکومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت: "تۆمەتبارکردنی ئێمە بەو هێرشانە، شکۆیەکە بانگەشەی بۆ ناکەین."


رۆژی شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، گرووپی (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی یەمەن کرد بۆ "سەرکەوتنە مەیدانییە بەردەوامەکانیان" دژی هێزەکانی سعودیە و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی موقاوەمەی عێراقی دەکرێن سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی سعودیە لە رۆژی هەینی (11ـی ئەیلوول)، شکۆیەکە بانگەشەی بۆ ناکەن.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سەرمان سووڕماوە لەو پەلەکردنەی حکومەتی عێراق لە گرتنەبەری ئەم تۆمەتانە بەبێ پشتبەستن بە بەڵگەی جێی متمانە یان لێکۆڵینەوە".

موقاوەمەی ئیسلامی نووسیویەتی، تۆمەتبارکردنی ئەوان هەوڵێکی "شکستخواردووە" بۆ داپۆشینی ئەو شکستە یەک لە دوای یەکانەی بەرۆکی هێزەکانی سعودیەی گرتووە؛ هەروەها رایدەگەیێنن: "دووبارەبوونەوەی سیاسەتی تۆمەتبارکردن و لادانی سەرنجەکان تەنیا بۆ شاردنەوەی سەرکەوتنەکانی رۆڵە ئازاکانی یەمەنە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان دەکەنەوە لە پشتیوانیکردنی گەلی "ستەملێکراو و گەمارۆدراوی یەمەن" و هۆشداریش دەدەن لەوەی عێراق پەلکێشی ناو ئەو پیلانە نەکرێت.

ئەو گرووپە دەشڵێت:" ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە هەر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومی بە مەبەستی گەیشتن بە راستییەکان، لەبری ئەوەی دوای گێڕانەوە گوماناوییەکان بکەون."

شەوی هەینی، 11ی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بۆریی نەوتی ستراتیژیی ناسراو بە (رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا) لە هەردوو پارێزگای ریاز و مەدینە، لەڕێگەی چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابوون، کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە بریندار و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.

سعودیە رایگەیاند، لەسەر داوای عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریان داوە لەم قۆناخەدا وەڵامی سەربازی نەدەنەوە تاوەکو دەرفەت بدەنە بەغدا رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە پەلامارەکان بگرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە