Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی شانەی ئەمنیی ءێراق

لۆگۆی شانەی ئەمنیی ءێراق

عێراق

عێراق کاتی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی لە سێ دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران راگەیاند

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق خشتەی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی شەلامچە، مەندەلی و شەیب لەگەڵ ئێران راگەیاند، کە لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەوە قۆناخ بە قۆناخ دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای پێداچوونەوە بە دۆخی کارکردنی دەروازە سنوورییەکان و دەستنیشانکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان، بەجۆرێک کە هاوسەنگی لە نێوان چەسپاندنی ئاسایش و پاراستنی رەوتی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتییاندا رابگیرێت، خشتەی دەستپێکردنەوەی کارکردن لە دەروازەکان پەسندکرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دوای هاوئاهەنگی نێوان نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆ نوێکردنەوەی سیستم و رێکارە ئەمنییەکان، کارکردن لە دەروازەکان لەم وادانە دەستپێدەکەنەوە:

- لە هەردوو دەروازەی (شەیب و شەلامچە) لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 13-9-2026 لە کاژێر 06:00ی بەیانییەوە هاتووچۆی دەستیپێکردووەتەوە.

- رۆژی دووشەممە، 14-9-2026 لە کاژێر 06:00ی بەیانییەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە شەلامچە دەستپێدەکاتەوە.

- رۆژی سێشەممە، 15-9-2026 لە کاژێر 06:00ی بەیانییەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەندەلی دەستپێدەکاتەوە.

- رۆژی پێنجشەممە، 17-9-2026 لە کاژێر 06:00ی بەیانییەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی شەیب لە مەیسان دەستپێدەکاتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هاتووچۆی پەڕینەوە و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە تەواوی رانەوەستاوە، بەڵکو لە هەردوو دەروازەی (زرباتییە) لە پارێزگای واست و (مەنزەرییە) لە پارێزگای دیالە، بە شێوەیەکی 24 کاژێری و بێپچڕان بەردەوامە.

داخستنی بەشێک لە دەروازەکانی عێراق لەگەڵ ئێران دوای ئەوە هات کە رۆژی 11ی ئەم مانگە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیێندراوێکدا  بەئامانجگرتنی بۆریی نەوتی ناسراو بە (رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا)ی وڵاتەکەی راگەیاند  و ئاماژەی بەوە کرد کە بەئامانجگرتنەکە بە درۆن بووە لە خاکی عێراقەوە.

دوێنێ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەر داواکاریی ئێران، عەلی زەیدی رەزامەندی لەسەر لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەکە دەربڕیوە، بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی هێرشەکان لە سنوورەکانی نێوانیان.

شەوی رابردووش شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لە ناوچەی (تەیب) لە مەیسان دەستیان بەسەر سەکۆیەکی هەڵدانی درۆندا گرتووە، کە بۆ هێرشەکەی سەر سعودیە بەکارهێنرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە