Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلى فالح زەیدى و ئیمانوێل ماکرۆن

عەلى فالح زەیدى و ئیمانوێل ماکرۆن

عێراق

راگەیێندراوی هاوبەشی عێراق و فەرەنسا: پاڵپشتی لە ئازادیی دەریاوانی لە تەنگەی هورمز دەکەین

هەستیار قادر

هەستیار قادر

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ


فەرەنسا و عێراق رایدەگەیێنن کە پاڵپشتیی هەوڵەکان دەکەن بۆ بەهێزکردنی ئازادیی دەریاوانی لە تەنگەی هورمز. هەروەها رێککەوتنی هاریکاریی نێوانیان بەهێز دەکەن بۆ پەرەپێدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق. هەردوولا باسیان لە لێکۆڵینەوەکان لە کوژرانی سەربازێکی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان و سنووردارکردنى چەک لە دەسەڵاتى دەوڵەتدا کرد.

دووشەممە 14ی ئەیلولی 2026، عێراق و فەرەنسا راگەیێندراوێکی 19 خاڵیی هاوبەشیان لەبارەی سەردانی  عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیران بۆ پاریس و کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا تێڕوانینی هاوبەشی خۆیان بە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووەتەڕوو، لەسەر بنەمای پابەندبوون بە رێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی.  هەروەها هەردوولا باسیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەوڵە هاوبەشەکان کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییە هەرێمییەکان و گەرەنتییکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و ئەو هەوڵەی بە نیشانەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی یاسا و سەروەری وڵات ناوبردووە.

هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە ئاسایشی دەریایی و ئازادیی دەریاوانی دەربڕیوە و پاڵپشتییان بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕیوە کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی ئازادیی دەریاوانی لە تەنگەی هورمز.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا تاوتوێی رێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی نوێیان کردووە کە ساڵی 2023 واژۆ کراوە و فەرەنسا پەسندی کردووە و بڕیارە بەم نزیکانەش عێراق پەسندی بکات.

زەیدى و ماکرۆن رێککەوتن کە هاریکاریی سەربازیی نێوانیان بەهێز بکەن، لەنێویدا پەرەپێدانی توانای هێزە عێراقییەکان لە بواری پاراستنی سنوور و پاڵپشتیکردنی سەروەریی عێراق لەدوای کۆتاییهاتنی ئەرکى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

عەلى فالح زەیدى ئاماژەی بە پابەندیی عێراق و حکومەتەکەی کردەوە لە بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان و سزادانی بەرپرسیارانی ئەو هێرشەی کە لە 11ی ئاداری رابردوو کرایە سەر هێزەکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە ئەفسەرێکی ئەو سوپایە کوژرا و پێنجى دیکە برینداربوون.

هەردوولا رێککەوتن لەسەر پشتبەستن بە نەخشەڕێگەیەکی ستراتیژی لەبارەی ئەو گرێبەستە پڕچەککردنانەی کە لە ئاییدەدا عێراق لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان دەیانکات.

زەیدى و ماکرۆن پێشوازییان کرد لە کردنەوەی ناوەندێکی تەندروستیی فەڕەنسی لە قەزای شنگال کە ئەم ساڵ تەواو بووە و لە ساڵی 2020ـەوە لەسەر بودجەی فەرەنسا دەست بە دروستکردنی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە