Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عێراق

باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عێراق

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: چوار پڕۆژەی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان پەرەپێدەدەین

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق لە پاریس رایگەیاند، وەزارەتەکەی لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان کار لەسەر چوار پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی دەکات، کە کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت، وەبەرهێنانی گازی سرووشتی، چارەسەری ئاوی دەریا بۆ بیرە نەوتییەکان و پڕۆژەیەکی هەزار مێگاواتیی وزەی خۆر لەخۆدەگرن.

رۆژی سێشەممە، باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "ئامانجی سەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ فەرەنسا، پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان و کردنەوەی ئاسۆیەکی فراوانترە بۆ هاوکاری لە دۆسیە جیاوازەکاندا."

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتەکەی ژینگەیەکی لەباری بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا جیهانییەکان فەراهەم کردووە تاوەکو توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردن زیاد بکرێت و گاز بە باشترین شێوە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت. راشیگەیاند کە کۆمپانیا فەرەنسییەکان، لەنێویاندا کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی، لە گەورەترین ئەو کۆمپانیا جیهانییانەن کە لەگەڵ عێراق لە کێڵگەی نەوتیی (ئەرتاوی) کار دەکەن.

سەبارەت بە وردەکاریی ئەو پڕۆژانە، وەزیری نەوتی عێراق گوتی، "چوار پڕۆژەی گرنگ هەن کە چاوەڕوانی بەرهەمەکانیانین، یەکەمیان پەرەپێدانی کێڵگەی ئەرتاوییە بە توانای 210 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، دووەمیان وەبەرهێنانی گازە لە پێنج کێڵگە بە توانای 600 ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی رۆژانە و بە دوو قۆناخ بەجۆرێک هەر قۆناخێک 300 ملیۆن پێ سێجا بێت، سێیەمیان پڕۆژەی وەبەرهێنان و بەکارهێنانی ئاوی دەریایە بۆ مەبەستی پاڵپێوەنان بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی پەستانی کەمبووەوەی نێو کێڵگەکان، هاوکات پڕۆژەی چوارەمیش پەیوەستە بە وەبەرهێنان لە وزەی خۆر بە توانای 1,000 مێگاوات، کە چووینەتە نێو قۆناخی یەکەمیەوە بە توانای 250 مێگاوات."

وەزیری نەوت رایگەیاند، لە کاتی سەردانەکەیاندا بۆ پاریس، کۆنفرانسێک بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە بەشداریی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بەڕێوەچووە و تێیدا باس لەوە کراوە حکومەت هەموو کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنانی بیانی لا دەبات و لە ماوەی داهاتووشدا چەندین پڕۆژەی دیکە لە کەرتەکانی نەوت و کارەبا دەخاتەڕوو.

یەکەم گەشتی ئەوروپیی عەلی فالح زەیدی بە فەرەنسا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت. بەرگریی سەربازی، وزە و قۆناخی دوای کشانەوەی هاوپەیمانان، گرنگترین ئەو پرسانەن کە سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵدەدات لەگەڵ ئەوروپییەکان بگاتە لێتێگەیشتن و رێککەوتنی لەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە