Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گواستنەوەی کاڵا لە نێوان عێراق و وڵاتان

گواستنەوەی کاڵا لە نێوان عێراق و وڵاتان

عێراق

راوێژکاری وەزیری بازرگانی عێراق: هەناردەی نانەوتی زیاد دەکەین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، کار دەکەین بۆ رێکخستنەوەی پرۆسەی هاوردەکردن و رێگری لەو کاڵایانەی لەگەڵ ستانداردەکان ناگونجێن. دەشڵێت، "ئامانجمان زیادکردنی هەناردەی نانەوتییە کە ئێستا تەنیا 2.3٪ی کۆی هەناردەی وڵات پێکدەهێنێت."


محەممەد حەنوون، راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق، رۆژی چوارشەممە (16ـی ئەیلوولی 2026) بە رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی بازرگانی بەپێی چوارچێوە یاساییەکان کار بۆ رێکخستنی هاوردەکردن دەکات، بە جۆرێک هاوسەنگی لەنێوان هاوردەکردن و پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی و بەکاربەردا هەبێت."

محەممەد حەنوون گوتی: "بازاڕی عێراق کراوە نییە بۆ ئەو مادانەی سەرچاوەکەیان نادیارە یان لە پشکنین دەرناچن". گوتیشی: "رێکارەکانمان بۆ رێکخستنی کاری هاوردەکاران و بەهێزکردنی چاودێری و کۆنترۆڵی جۆرییە، ئەمەش بە پلەی یەکەم بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتی و ئابووریی نیشتمانییە."

سەبارەت بە پشتیوانیی بەرهەمی نێوخۆیی، محەممەد حەنوون دەڵێت: "تەنیا مەبەستمان پاراستنی بەرهەمەکە نییە لەنێو وڵاتدا، بەڵکو دەمانەوێ بەرهەمی عێراقی بگەیێنینە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. "کار دەکەین بۆ ئاسانکاریی هەناردەکردن و چالاککردنی رۆڵی پاشکۆ بازرگانییەکانمان لە دەرەوە بۆ ناساندنی بەرهەمەکانمان. سندووقی پشتیوانیی هەناردەکردنیش ئامرازێکی گرنگە بۆ هاندانی کۆمپانیا عێراقییەکان."

بە گوتەی راوێژکارەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەوان چاویان لە بازاڕەکانی وڵاتانی عەرەبی، کەنداو، تورکیا، ئێران، ئوردن و میسرە، جگە لە بازاڕە گەورەکانی وەک چین، هیندستان و ئەمریکا.
بەڵام بەپێی ئامارەکانی بازرگانیی دەرەوە دەریدەخات کە عێراق هێشتا بە رێژەیەکی زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت. بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025:
- هەناردەی نەوتی خاو: 92.8٪ی کۆی هەناردە.
- هەناردەی نانەوتی: تەنیا 2.3٪ی کۆی هەناردە.

راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق گوتی: "ئاڵنگاریی گەورەی بەردەممان گۆڕینی ئەم هاوکێشەیەیە، بە جۆرێک رێژەی هەناردەی کشتوکاڵی، پیشەسازی و خۆراک زیاد بکەین بۆ ئەوەی ئابوورییەکی هەمەجۆرمان هەبێت و بتوانین رووبەڕووی گۆڕانکارییە دەرەکییەکان ببینەوە."

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی ئابوورییدا، هەوڵدەدات سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بکات و پشتبەستن بە داهاتی نەوت کەم بکاتەوە، کە ئێستا زیاتر لە 90٪ی بودجەی عێراق پێکدەهێنێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە