Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: فڕێدانی پاشماوەکان بۆ نێو رووباری دیجلە

وێنە: فڕێدانی پاشماوەکان بۆ نێو رووباری دیجلە

عێراق

روانگەی عێراقی سەوز: دەرمان و پاشماوەی پزیشکی فڕێ دەدرێنە نێو رووبارەکان

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

 رووداو دیجیتاڵ

روانگەی عێراقی سەوز هۆشداری تووند دەدات و  رایدەگەیێنێت، دەرمانی ماوەبەسەرچوو و پاشماوەی پزیشکی فڕێی دەدرێنە نێو رووبارەکان.

عومەر عەبدولـلەتیف، ئەندامی روانگەی عێراقی سەوز، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"بەگوێرەی راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵیی عێراق، لەناوبردنی دەرمان بە شێوەیەکی نادروست بەڕێوەدەچێت و پاشماوەی پزیشکی لە رێگەی ئاوەڕۆوە فڕێ دەدرێتە نێو رووبارەکان، ئەمەش یەکەمجارە لە چوارچێوەی راپۆرتێکی حکومیدا ئاماژە بەوە دەدرێت."

ئەندامەکەی روانگەی عێراقی سەوز باس لەوە دەکات: "تێکەڵکردنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ خۆڵ و خاشاکی ئاسایی، کارێکی تەواو نادروستە و دەکرێت ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و چەندین مەترسیی دیکە، بەتایبەتی لە کاتی سووتاندنی ئەو  خاشاکانەدا."

عومەر عەبدولـلەتیف، ئەوەشی بۆ رووداو خستەڕوو، "پاشماوەی پزیشکی، ژەهرە و راستەوخۆ فڕێ دەدرێتە نێو رووبارەکان. ئێستا لە راپۆرتێکی حکومی و لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە باس لەم بابەتە کراوە، ئەمە تەنیا قسەی ئێمە نییە و  چەندین جار لەسەر ئەم بابەتە دواین و رەخنەی زۆریشمان لێگیراوە و قسەکانمان ناڕاست وەسفکراون."

بەگوێرەی راپۆرتێکی روانگەی عێراقی سەوز کە پاڵپشت بە  راپۆرتی ساڵانەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، میکانیزمی کاری لیژنەی لەنێوبردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە کەرتی تایبەتدا رێنوێنیی تایبەتی هەیە. 
دەرمانە رەقەکان، وەک حەب، کەپسوول، شووشە یان پلاستیک، پاودەری پزیشکیی پاکژ، ئەمپوول و شەربەتەکان، دەبێت لە رێگەی ئامێری (Shredding Autoclave)ـەوە لەنێوببرێن. 

ئەو ئامێرە تایبەتە بە چارەسەرکردنی پاشماوە پزیشکییە مەترسیدار و گوازراوەکان، کە لەنێو خودی دامەزراوەکەدا بە سەلامەتی و لە رێگەی هاڕین و وردکردن و پاکژکردنەوە بە هەڵم، لەنێویان دەبات.

راپۆرتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە هیچ سووتێنەرێکی پێوانەیی بوونی نییە و ئامێری وردکردنی تایبەت بە لەنێوبردنیش لەکارکەوتووە. لیژنەی پاڵپشتیی لەنێوبردن، ئەو مادانە لە رێگەی هاڕین و پانکردنەوە بە "شۆڤڵ"ێک لەنێودەبات، کە چەند جارێک بەسەریاندا دەڕوات. دواتر، پاشماوەکان بۆ شوێنی فڕێدانی خۆڵ دەگوازرێنەوە و لەگەڵ خاشاکی ئاساییدا تێکەڵ دەکرێن، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی زیان و نەخۆشیی مەترسیدار بۆ هەر کەسێک کە لێیان نزیک بێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، فڕێدانی دەرمان، مادە پاککەرەوەکان و کەرەستەکانی شوشتنی گورچیلە بۆ نێو ئاوەڕۆکان، دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی رووبارەکان بە هۆکاری نەخۆشی و ژەهر و خێراکردنی گواستنەوەی پەتاکان. ئەم کارە پێچەوانەی یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە ژمارە 27ـی ساڵی 2009ـە، کە تێیدا هاتووە نابێت هیچ پاشەڕۆیەکی شلی ماڵان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری یان کشتوکاڵی، بکرێتە نێو سەرچاوە ئاوییەکانی سەرزەوی و ژێرزەوی یان ئاوە هەرێمییەکانی عێراق، تاوەکو دوای چارەسەری پێویست، کە دڵنیایی بدات لەوەی لەگەڵ پێوەرە دیاریکراوەکانی یاسا ژینگەییەکاندا دەگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە