Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو  دیجیتاڵ

دادگەی تاوانەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر پەرلەمانتار بەها نووریدا سەپاند و بڕیاری دا بە گەڕاندنەوە و پێبژاردنی زیاتر لە 40 ملیار دینار لە داهاتە نایاساییەکانی.

دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە (16ـی ئەیلوولی 2026)، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگەی تاوانەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سزای حەوت ساڵ بەندکردنی بۆ بەهادین نوور محەممەد حوسێن، ناسراو بە (بەها نووری)، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەرکرد، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی سامانێکی زۆری کۆکردووەتەوە کە لەگەڵ داهاتە فەرمییەکانیدا یەکناگرێتەوە.

قەبارەی پارە و سامانەکە چەندە؟

بەپێی راگەیێندراوەکەی دەستپاکی، قەبارەی ئەو زیادبوونە نایاساییەی لە سامانی ئەو پەرلەمانتارەدا دەرکەوتووە 5 ملیار و 887 ملیۆن و 850 هەزار دینار و  10 ملیۆن و 990 هەزار و 787 دۆلار بووە.

دادگە بڕیاری داوە تەواوی ئەو پارەیە بگەڕێندرێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، لەگەڵ پێبژاردنی (غەرامەکردنی) بە هەمان بڕ، بەمەش کۆی ئەو پارەیەی دەبێت بیداتەوە لە 40 ملیار دینار تێپەڕ دەبێت.

هەروەها دادگە بەهۆی شاردنەوەی زانیارییەکانی لە فۆرمی ئەستۆپاکیدا سزای سێ ساڵ بەندیی بۆ دەرکردووە، بەڵام بەپێی یاسا تەنیا حوکمە تووندەکەی (حەوت ساڵەکە) جێبەجێ دەکرێت، هاوکات بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانی بەردەوام دەبێت.


بەها نووری یەکێکە لەو پەرلەمانتار و بەرپرسانەی کە بەرەبەیانیی 28ـی حوزەیران لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بە ناوی "هەڵمەتی بەرەبەیان" بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران و دواتر لە 27ـی ئابدا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانیان دەرچوو.

ئەو بەرپرسانەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکەیان بۆ دەرچووە بریتین لە:
ئیبراهیم محەممەد عەباس، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق
عالیە نسەیف جاسم، پەرلەمانتار
موسەننا عەبدولسەمەد سامەرائی، پەرلەمانتار
ئەشواق سالم جبووری، پەرلەمانتار
بەها نووری محەممەد، پەرلەمانتار
هیند محەممەد ساڵح عەباسی، پەرلەمانتار
موزر مەعن ساڵح، پەرلەمانتار
زیاد تاریق جەنابی، پەرلەمانتار
عەبدولڕەحمان حەسەن خالید، پەرلەمانتار
محەممەد فەرمان جبووری، پەرلەمانتار
بوشرا رەجەب قەیسی، پەرلەمانتاری پێشوو
محەممەد سەعدوون سوودانی، پەرلەمانتاری پێشوو

لە نووسراوێکدا، دەستەی دەستپاکی داوای لە سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگەکانی تاپۆ، باج و هاتووچۆ کردووە دەست بەسەر تەواوی موڵکەکانیاندا بگرن؛ هاوکات بانکی ناوەندیی عێراقیش لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم بانکەکان، فەرمانی بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکان و پشکەکانی ئەو کەسانەی دەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە