Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوێنەرانى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق و تورکیا کاتى واژۆکردنى رەشنوسی رێککەوتنى ژێرخانى گواستنەوە

نوێنەرانى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق و تورکیا کاتى واژۆکردنى رەشنوسی رێککەوتنى ژێرخانى گواستنەوە

عێراق

عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی گواستنەوە رێککەوتن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە


 رووداو دیجتاڵ 


عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنی ژێرخانی گواستنەوە رێککەوتن، بۆ ئەوەی دواتر واژۆی کۆتایی لەسەر بکرێت.

حوسێن کەربەلایی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەردوو لایەنی عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی چوارچێوەی پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتى گواستنەوە رێککەوتن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە رێککەوتنی کۆتایی.

رێککەوتن لەسەر ئەو رەشنووسە لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی گواستنەوەی هەردوولا بووە لە 16ى ئەیلوول و لە تورکیا واژۆ کراوە.

حوسێن کەربەلایی رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنە پەیوەندیدارە بە رێگەی گەشەپێدان و ئەو رۆڵەی کە تورکیا دەیبینێت لە ژێرخانی گواستنەوەی وشکانی و هێڵی ئاسنین لە ناو عێراق، ئەوە جگە لەوەی بەشێکی پەیوەندیدارە بەو دەروازە نوێیەی پێشابوور کە رێگەی ئاسنینی پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدانى پێدا تێپەڕ دەبێت بۆ ناو خاکى تورکیا.

ئامادەکردنی ئەو رەشنووسە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی لێکتێگەیشتنێکى نێوان عێراق و تورکیایە، کە لە مانگی تەمووزی رابردوو لەنێوان هەردوولا واژۆ کرا، وەک بەشێک لە ئەجێندای سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەدوای رێککەوتن لەسەر رەشنووسەکە، ئەو رێککەوتنە واژۆ دەکرێت و دەچێتە پەرلەمانی هەردوولا بۆ پەسندکردنى بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو رەشنووسەدا جێبەجێکردنی چەند بەشێکی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان تێدایە، کە بڕیارە لە بەندەری فاو دەستپێبکات و بچێتە باکووری کوردستان و تورکیا  و ساڵی 2050 تەواو ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە