Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری عێراق

ژمارەیەک چەکداری عێراق

عێراق

"چەکدانان" گرێی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، لیژنەکانی هاوپەیمانییەکە بەردەوامن لە دانوستاندن لەبارەی سنووردارکردنی چەک و یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم گرووپە چەکدارەکان پێشاندانی پرۆسەکەیە وەک "چەکدانان" و دەشڵێت: "رێککەوتنەکە وایە کە چەکی گرووپەکان لە دەستەی حەشدی شەعبی تۆمار بکرێت و بخرێتە ژێر رکێفی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە."


عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیژنەکانی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کارەکانیان تەواو نەکردووە و بەردەوامن لە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و چەند بەربەستێک لە بەردەمیاندا ماوە.

نوجەبا و هەردوو کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا لەو گرووپانەن کە تاوەکو ئێستا بەفەرمی بەشدار نین لە پرۆسەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

عەقیل ردێنی گوتی: "هەندێک لە گرووپەکان تێبینی ئەوەیان هەیە ئەگەر پرۆسەکە وەک چەکدانان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، وەک بێدەسەڵات لێیان بڕوانرێت، هەروەها تێبینییەکی دیکەیان ئەوەیە کە ئەمریکییەکان داوای وەرگرتنەوەی چەک لەوان دەکات و لەلایەکی دیکەوە چەک دەدەنە گرووپی دیکە."

30ـی ئەیلوول دوا وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە لە عێراق، کە مەرجی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیشە بۆ بەشداریکردن لە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان لیژنەیەکی سێ کەسیی پێکهێناوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەو سێ گرووپە چەکدارەی کە تاوەکو ئێستا ئامادە نین بەشداربن لە سنووردارکردنی چەکدا.

عەقیل ردێنی رایگەیاند، پێشڤەچوون لە دانوستاندنەکاندا هەیە بەوەی چەکی ئەو گرووپانە لەژێر دەسەڵاتی دەستەی حەشدی شەعبیدا بێت، کە ئەویش لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە