Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق

عێراق

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا ساڵی رابردوو بە دەرنەچوون ئەژمار نەکرێت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیاری دا، ساڵی خوێندنی 2025-2026 بە ساڵی دەرنەچوون بۆ هەموو ئەو خوێندکارانە ئەژمار نەکرێت کە نەیانتوانیوە بە سەرکەوتوویی قۆناخەکە ببڕن. ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، لیژنەکەیان ئەو راسپاردەی دابووە وەزارەت .


بەگوێرەی نووسراوی وەزارەتەکە، کە ئەمڕۆ  پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، دەرچوە و کۆپییەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوە، بڕیارەکە لە پەرۆشییانەوە بووە بۆ داهاتووی قوتابییان و چارەسەرکردنی دۆخی خوێندنیان. بڕیارەکەش هەموو رێگاکانی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران و هەموو قۆناخەکانی خوێندن لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان دەگرێتەوە.

چنار حاجی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیاندا و بە رەچاوکردنی دۆخی هەنووکەیی عێراق، راسپاردەیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنی (2025-2026) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق بە ساڵی نەکەوتن هەژمار بکرێ، دوای ئەوەی ، داواکارییەکی زۆریان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی ساڵی رابردوو بە نەکەوتن هەژمار بکرێ."

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "ئەمە دەکەوێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان و ئەوان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، دەتوانن جێبەجێی بکەن، یاخود رێکار و بڕیاری تایبەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن".

بەپێی رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، هەر خوێندکارێکی زانکۆ یان پەیمانگە دوو ساڵ لەسەر یەک دەرنەچێت، ئەوا لە زانکۆ یان پەیمانگاکەی دەردەکرێت.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو خوێندکارانە سوودمەند نابن کە بەهۆی گزیکردن، ساختەکاری یان سزای دیسپلینییەوە دۆسیەیان هەیە. مەرجیش ئەوەیە خوێندکار پێشتر ساڵی دەرنەچوونی نەبێت و سوودمەند نەبووبێت لە هیچ بڕیارێکی پێشووتری گەڕانەوە بۆ خوێندن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە