Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف

عێراق

راوێژکاریی وەزیری بازرگانیی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا بۆ رووداو روون دەکاتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێ، لە رێگەی تیمەکانیانەوە چاودێریی بازاڕ دەکەن بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ.


محەممەد حەنوون، راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق، رۆژی شەممە (19ـی ئەیلوولی 2026) بە رووداوی راگەیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک کاڵا لە بازاڕەکاندا پەیوەندی بە چەند هۆکارێکی دەرەکی و نێوخۆییەوەیە، لەوانەگۆڕانی نرخ لە بازاڕەکانی جیهان، زیادبوونی تێچووی گواستنەوە و بارکردن، گۆڕانکاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، بڕی خستنەڕوو و خواست".

راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق گوتی: "ئەم هۆکارانە نابنە پاساو بۆ قۆڕخکاری یان هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان لەلایەن هەندێک بازرگانەوە"؛گوتیشی:  "رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرینەبەر".

محەممەد حەنوون دەڵێت: "رۆڵی وەزارەتی بازرگانی تەنیا لە چاودێری نرخدا کورت نابێتەوە، بەڵکو چاودێری جۆر و کواڵیتی کاڵاکان دەکەن و رێگری لە هەر ساختەکارییەکی بازرگانی و یاریکردن بە نرخەوە دەکەن".

وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەگەڵ تیمە چاودێرییەکان هاوئاهەنگ بن و هەر گرانفرۆشی یان قۆرخکارییان بینی، رایبگەیێنن.

رۆژی هەینی (18ـی ئەیلوولی2026)، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە گوتاری نوێژی هەینیدا کە لە عێراق خوێندرایەوە، داوای لە بازرگانان کرد پابەندی رەوشتی بازرگانی بن و دووربکەونەوە لە گرانفرۆشی، فێڵکردن، ساختەکاری و سوودخۆری. 

 سەدر هۆشداری دا کە ئەگەر حکومەت چاوپۆشی لە سەرپێچییەکان بکات، ئەوان بێدەنگ نابن و چاودێری رەفتارەکانیان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە