Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

جێگری پارێزگاری بەسرە: بەرهەمهێنانی نەوت 2.9 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری بەسرە دەڵێ، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی بەسرە 2.9 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە 250 مێگاوات لە وێستگەی وزەی خۆریی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە بەسرە دەستی بەرهەم دەهێندرێ و دوای دوو هەفتەی دیکەش 250 مێگاواتی دیکە بەرهەم دەهێندرێ.


رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلوولی 2026، زەید موئەییەد، جێگری پارێزگاری بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی ئەو ئاڵنگارییانەی لە تەنگەی هورمز و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لە ئۆپێک پڵەس دروست بوون، ئاستی بەرهەمهێنان دابەزی. پێشتر بەسرە 3.2 ملیۆن بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیلی لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنا، بەڵام شانەی قەیران لە وەزارەتی نەوت توانیویەتی ئاستەکە لە 2.9 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە تەواوی کێڵگەکانی بەسرەدا جێگیر بکات."

جێگری پارێزگاری بەسرە ئاماژەی بەوە کرد، کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیی فەرەنسی گەورەترین و گرنگترین پڕۆژەکانی پارێزگای بەسرەی وەرگرتووە کە بەسەر سێ تەوەرەی سەرەکیدا دابەش دەبن، ئەوانیش:

- کۆکردنەوەی گازی هاوەڵ: پێشتر گازی هاوەڵی نەوت دەسووتا، بەڵام بەپێی گرێبەستەکەی تۆتاڵ لە سێ ساڵدا تەواوی ئەو گازە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێ، کە داهاتی دەوڵەت زیاد دەکات و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و پاراستنی ژینگەی بەسرەش.

- شیرینکردنی ئاوی دەریا: تۆتاڵ پڕۆژەکەی داوەتە کۆمپانیای هیۆندای. لەم پڕۆژەیەدا ئاوی دەریا شیرین دەکرێ بۆ ئەوەی لە کێڵگەکانی بەسرە، زیقار و میسان بەکاربهێندرێ. جێگری پارێزگاری بەسرە دەڵێ: "بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت، پێویستمان بە یەک بەرمیل و نیو تاوەکو دوو بەرمیل ئاوە بۆ ئەوەی بخرێتە نێو بیرەکان تاوەکو پەستانی کێڵگەکان رابگیرێ. ئەم پڕۆژەیەش رێگری دەکات لە بەکارهێنانی ئاوی رووبارەکان و بەرزبوونەوەی سوێریی ئاو."

- وێستگەی وزەی خۆریی 1,000 مێگاواتی: پڕۆژەیەکی گەورەیە و زیاتر لە 2 ملیۆن پانێڵی خۆری تێدا بەکاردێ. زەید موئەیەد گوتی: "لە وێستگەی 1,000 مێگاواتییەکە، 250 مێگاوات بەرهەم هێندراوە و لە دوو هەفتەی داهاتووشدا 250 مێگاواتی دیکە بەرهەم دەهێندرێ و بە قۆناخ بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگاتە 1,000 مێگاواتی تەواو."

"یەکەی FCC بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین لە قۆناخی کۆتاییدایە"

لەبارەی پڕۆژەی (FCC) لە پاڵاوگەی بەسرە کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاژانسی جایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێ بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، جێگری پارێزگاری بەسرە گوتی: "پڕۆژەکە لە قۆناخی کۆتاییی جێبەجێکردندایە؛ زۆربەی بڕگەکانی تەواو بوون و بەم زووانە بە فەرمی دەخرێتە خزمەتەوە تاوەکو کۆتایی بە هاوردەکردنی بەنزین بهێنێت."

بەگوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەو پڕۆژەیە لە توانایدایە رۆژانە 4.5 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت.

زەید موئەیەد تیشکی خستە سەر ژێرخانی بەندەرەکانی عێراق و رایگەیاند، کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکان هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە، لەوانە، "بەندەری گەورەی فاو کە کارەکانی گەیشتووەتە قۆناخی زۆر پێشکەوتوو لە دروستکردنی سەکۆکان و تونێلی ژێرئاوکەوتوو. ئەم خاڵە سەرەتای دەستپێکی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانە."

بەگوتەی جێگری پارێزگاری بەسرە، 220 کیلۆمەتری رێگەی گەشەپێدان بە نێو خاکی بەسرەدا تێدەپەڕێ. پڕۆژەکە هێڵی شەمەندەفەری خێرا بە پانتایی 260 مەتر و هێڵی وشکانی بە پانتایی 100 مەتر لەخۆدەگرێ.

جێگری پارێزگاری بەسرە گوتی: "دیزاینی پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتاڵییەوە کراوە و ئێمە وەک حکومەتی خۆجێیی بەسرە سەرجەم بەربەستەکانمان لەسەر هێڵەکە لە بەسرە هەڵگرتووە و پڕۆژەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە".

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە