Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی

دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی

عێراق

لە هەولێر و سلێمانی و بەغدا 100 دۆلار لە سەروو 158 هەزار دینارە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە نزمی ماوەتەوە و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە دەوروبەری 158 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ
. 

رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلوولی 2026، سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ بە 158.700 مامەڵەی پێوە دەکرێ و بە بەرزی ماوەتەوە."

بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، دۆخی ناوخۆیی عێراق لە رووی ئەمنی و ئابوورییەوە، هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای دینارە بەرامبەر دۆلار.

سابیر باواجی پێشبینی دەکات سەرەتای مانگی داهاتوو بەهای دینار بەرز ببێتەوە.

هاوکات جەبار گۆران، پسپۆڕی کارگێڕیی دارایی و گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "بڕێکی زۆر دیناری عێراقی 25 هەزاری و 50 هەزاری هاتووەتە بازاڕەکانەوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری دابەزینی بەهای دینار."

وەک گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاماژەی پێدەکات، ترسی هاووڵاتییان لە سزای ئەمریکی و داڕووخانی ئابووریی عێراق وایکردووە کە خەڵکی پارەکەیان بە دۆلار بگۆڕنەوە. بەڵام دەڵێت، "ئەوانە تەنیا دەنگۆن بڵاوکراونەتەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە."

جەبار گۆران پێشبینی دەکات بەهای دینار بەرز ببێتەوە و دۆخەکە تێپەڕێ.

هاوکات زیا تائی، سەرۆکی سەندیکای کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق بە رووداوی گوت: "فاکتەری دەروونی و میدیایی لەم چەند رۆژەی دواییدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بازاڕ دروستکردووە، بەجۆرێک پێشبینییە نەرێنییەکان زوو بڵاوبوونەتەوە و وایان لە بەشێک لە هاووڵاتییان و بازرگانان کردووە خواست لەسەر کڕینی دۆلاری نەختینە زیاد بکەن، ئەمەش گوشاری کاتیی خستووەتە سەر نرخەکە."

بە گوتەی زیا تائی، دۆخەکە "باش" دەبێت و ئەم هەڵکشانە کاتی دەبێت.

رۆژی شەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار "بۆ پێشبینییە چەواشەکارەکان و خراپ بەکارهێنانی دۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە دەگەڕێتەوە لەلایەن هەندێک کەسەوە، کە سوودمەندن لە شڵەژاندنی دۆخی ئابووری و دارایی وڵات."

بانکی ناوەندی رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانیی وڵات لە ئاستێکی تەواو پێویستدایە و بەرزبوونەوەی دۆلاریش بۆ "قۆستنەوەی بارودۆخی ناوچەکە" دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە