Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئامێرێکی ستارلینک

وێنەی ئامێرێکی ستارلینک

عێراق

دەستەی گەیاندنی عێراق: لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکەم کاروانی ئامێرەکانی ستارلینک دەگاتە بەکارهێنەران

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکەمین کاروانی ئامێرەکانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی (ستارلینک) لە عێراق دەخرێنە بازاڕەوە و دەگەنە دەستی بەکارهێنەران، ئەمەش دوای تەواوکردنی سەرجەم مەرج و رێکارە یاسایی و گومرگییەکان لەلایەن کۆمپانیاکەوە.


رۆژی سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی هاوردەکردنی ئەو ئامێرانەی کۆمپانیای ستارلینک کە لە دەروازەکان راگیرابوون، بە مەبەستی خێراکردنی گەیشتنیان بە دەستی بەکارهێنەران.

دەستەی راگەیاندن و گەیاندن روونیکردەوە، ئەو دواکەوتنەی لە گەیشتنی ئامێرەکاندا روویدابوو، پەیوەندیی بە رێکارەکانی دەستەکەیانەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی تەواوکردنی مەرجەکانی سیستمی ئۆتۆمەیشنی گومرگیی ئەسیکۆدا بووە لەلایەن کۆمپانیای ستارلینکەوە و دەستەی گەیاندن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری کردووە بۆ خێراکردنی رێکارەکان.

بەپێی راگەیێندراوەکە، "کۆمپانیای ستارلینک لە هەفتەی رابردوودا سەرجەم پێداویستییە یاسایییەکانی تایبەت بە مۆڵەتی گومرگی و مامەڵەی باجی تەواو کردووە، ئەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ تەواوبوونی رێکارە فەرمییەکانی هاتنەناوەوەی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە بۆ نێو بازاڕەکانی عێراق."

دەستەی راگەیاندن و گەیاندن دەڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، یەکەمین کاروانی ئامێرەکانی ستارلینک کە بۆ بەکارهێنەرانی نێوخۆی عێراق تەرخان کراوە رەوانە بکرێن، ئەمەش دوای ئەوەی دۆسیەی هاتنەناوەوەی ئامێرەکان کەوتە سەر رێڕەوی یاساییی دروستی خۆی، کە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ هاتنی بێئاستەنگی کاروانەکانی دواتر."

رۆژی  18ی تەممووزی ئەم ساڵ، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە بارەگای ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە واشنتن، بەلیغ ئەبو تەلال، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق مۆڵەتی کارکردنی بەخشییە کۆمپانیای ستارلینکی سەر بە ئیلۆن مەسک. 

ستارلینک، کۆمپانیایەکی جیهانییە و ئینتەرنێت لە رێگەی هەزاران مانگی دەستکردی بچووکەوە بۆ سەر زەوی دابین دەکات، بە یەکێک لە خێراترین و پێشکەوتووترین سیستمەکانی ئینتەرنێت لە جیهاندا دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە