Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆلیسێکی هاتووچۆ لە شەقامێکی بەغدا. وێنە: AFP

پۆلیسێکی هاتووچۆ لە شەقامێکی بەغدا. وێنە: AFP

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە 100 رۆژدا 304 هەزار سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمارکراون

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری 100 رۆژی کار و چالاکییە ئەمنییەکانیان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە 86% و تاوانەکانی رفاندن 44% کەمیانکردووە. هەروەها دەڵێت، لە 12 پارێزگای عێراق بە تەواوی لە دیاردەی چەکداریی و شەڕی خێڵەکی بنبڕکراوە و زیاتر لە سێ هەزار کارمەند و ئەفسەریش لەسەر گەندەڵی و هەڵاتن لە خزمەت دەرکراون.

رۆژی سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، وردەکاریی پێشهاتە ئەمنییەکان، ئاستی دابەزینی تاوانەکان، رێوشوێنەکانی سەر سنوور و چاکسازیی ناوخۆیی وەزارەتەکەی خستەڕوو.

بەپێی گوتەی بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاستی تاوانە مەترسیدارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و ئامارەکان بەم شێوەیەن:

- تاوانی ڕفاندن:  44% کەمیکردووە.
- تاوانی کوشتن: 13% کەمیکردووە.
- دەستدرێژیی سێکسی: 13% کەمیکردووە.
- رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە: 86%  بەراورد بە پار کەمی کردووە.
- ئاستی ئاشکراکردن و یەکلاییکردنەوەی تاوانە تاوانکارییەکان گەیشتووەتە 71٪.

لیوا میقداد میری ئاشکرای کرد، لە سایەی جێبەجێکردنی رێکارە تووندەکان و هەژمارکردنی وەک تاوانی تیرۆریستی، دیاردەی پەلاماردانی چەکداریی ماڵان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی  بە رێژەی 0%  لە 12 پارێزگای عێراق بنبڕ کراوە، کە بریتین لە پارێزگاکانی: نەجەف، موسەننا، کەربەلا، دیالە، دیوانییە، نەینەوا، سەڵاحەدین، کەرکووک، بابل، ئەنبار، زیقار و واست.

میقداد میری دەڵێت، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە 99%ـی هەوڵەکانیاندا بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە نێودەوڵەتییەکان و باندە فرەنەتەوەیییەکان سەرکەوتوو بوون و "10 ئۆپەراسیۆنی دەگمەنی ئەمنییان" کردووە.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەش کرد،  "900 دۆسیەی گەندەڵی لە ئابووریی نیشتمانی یەکلایی کراونەتەوە، هیچ حاڵەتێکی قاچاخچێتیی نەوت تۆمار نەکراوە، لەگەڵ یەکلاییکردنەوەی 297 دۆسیەی ساختەکاریی پیشەسازی، 276 دۆسیەی خواردنی بەسەرچوو، 84 دۆسیەی ساختەکردنی دراو، 142 دۆسیەی دەرمانی بێمۆڵەت و 47 دۆسیەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ."

لیوا میقداد میری ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی مامەڵەیان لەگەڵ 1,822 تاوانی دیجیتاڵی وەک "هەڕەشە و داواکردنی سەرانە، ناوزڕاندن، فێڵی دارایی و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ" کردووە و ناسنامەی 926  تۆمەتبار ئاشکرا کراوە.

دەشڵێت، لە 100 رۆژدا پێنج هەزار و 224 سکاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆمارکراون کە هاوژینەکانیان تووندوتیژییان بەرامبەر کردوون، لە بەرامبەریشدا هەزار و 179 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکراون کە هاوژینەکانیان تووندوتیژییان بەرامبەریان کردووە.

لە تەوەرەکانی دیکەی کۆنفرانسەکەدا میقداد میری گوتی، "14 هەزار بیانی بەهۆی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی مانەوە لە عێراق دەرکراون، و رێگری لە هاتنەناوەوەی 30  هەزار کەسی دیکەش کراوە کە مەرجەکانی هاتنیان تێدا نەبووە."

سەبارەت بە سەرپێچییەکانی هاتووچۆ، میری گوتی: "لە ماوەی 100 رۆژدا 304 هەزار سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمار کراون."

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان ئاشکراشی کرد، هەر لەو 100 رۆژەدا 9 ئەفسەر لەسەر گەندەڵی دەرکراون، 122 کارمەند بە بڕیاری دادگە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، 29 ئەفسەر و 58 کارمەندی دیکە بە یەکجاری لە خزمەت دەرکراون، هاوکات سزای دەرکردن بەسەر 3,245  کارمەنددا جێبەجێ کراوە کە لە ئەرکەکانیان هەڵاتبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە