Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

دۆسیەی 'رێبین' گەنجە ئاسنگەرەکەی خانەقین گەیەندرایە پەرلەمانی عێراق

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

دۆسیەی رێبین ستار، گەنجە ئاسنگەرەکەی خانەقین کە دوای نووسینی تابلۆی دوکانەکەی بە زمانی کوردی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر و ئەشکەنجە درا، گەیەندرایە پەرلەمانی عێراق و لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانیش کۆبوونەوەی تایبەتی لەبارەوە کرد.


رێبین ستار، دوای ئەوەی دەنگی گەیشتە پەرلەمان، پێداگرە لەسەر وەرگرتنەوەی مافەکانی و رایگەیاند، سکاڵا لەسەر سەرجەم تێوەگلاوانی دۆسیەکەی تۆمار دەکات.

رێبین ستار،  بەرووداوی راگەیاندا ، "بردیانم بۆ لای لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و ئەوانیش هاوسۆز بوون لەگەڵمدا. هەموو دۆسیەکەشم بە بەڵگەوە نیشاندان و بەڵێنیاندا ئەو کەسانەی تێوەگلاون بانگهێشت بکەن. منیش دەمەوێت بە رێگەی یاسایی مافی خۆم وەربگرمەوە، تاوەکو جارێکی دیکە بەرامبەر کەسی دیکە دووبارەی نەکەنەوە."

پەرلەمانتارانی کورد دۆسیەکەیان فەرامۆش نەکرد و کۆبوونەوەی تایبەتی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانیان لەبارەی دۆسیەکەوە رێکخست.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رووداوی رایگەیاند، "هەموو پێکهاتەکان گلەییان لە کاری هەندێک لە ئەفسەرەکانی دەزگا ئەمنییەکان هەیە کە بە هەمان سیاسەتی رژێمی بەعسی پێشوو مامەڵە لەگەڵ کەیسە ئەمنییەکاندا دەکەن. بۆمان دەرکەوت کە ئەمە یەکەم حاڵەت نییە و کۆمەڵێک حاڵەتی لەو شێوەیە روویداوە."

بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردراوە لیژنەی ئاسایش و بەرگری دانیشتنی تایبەت رێکبخات و کۆمەڵێک راسپاردە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی چیتر توندوتیژی لە دەزگا ئەمنییەکان بەرامبەر هاووڵاتییان بەکارنەهێندرێت.

مەهدی تەقی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند، "لیژنەمان پێکهێناوە و هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی تێوەگلاوانی ئەو دۆسیەیە دەکەین و لێکۆڵینەوە دەکەین. بۆمان روون دەبێتەوە کە چۆن و بۆچی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا پەنایان بۆ بەکارهێنانی ئەشکەنجە بردووە."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم حاڵەتە لە چەند دەزگایەکی دیکەی ئەمنیشدا دووبارە بووەتەوە و لیژنەکەیان لەم بابەتە بێدەنگ نابێت و هەفتەی داهاتوو رێکاری تووند دەگرنەبەر.

ئەمە یەکەمجار نییە گەنجی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستگیردەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت. لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، لە شنگالەوە تا مەندەلی، بە هۆکار و بێ هۆکار، گەنجانی کورد رووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێنکردن بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە