Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی زیندانییەک کە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەی زیندانییەک کە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

عێراق 512 سزادراو رادەستی تورکیا دەکاتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

عێراق لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی 512 سزادراوی تورکی رادەستی ئەو وڵاتە بکاتەوە کە ئێستا لە زیندانەکانی عێراقدان.


ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لەگەڵ لایەنی تورکی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی 512 سزادراو رادەستی ئەو وڵاتەی بکەنەوە، جگە لەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

ئەحمەد لعێبی روونیکردەوە: "272 لە سزادراوەکان لە زیندانی چاکسازیی گەورانن و 187ـیان لە زیندانی کەرخن کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـەوە رادەستکراونەتەوە. هەروەها 53 منداڵیش لەگەڵ دایکیان لە زیندانن کە بەهۆی تاوانی تیرۆرەوە سزادراون."

بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی داد، عێراق و تورکیا رێککەوتنێکیان هەیە کە ساڵی 1990 واژۆ کراوە و کارایە و دەکرێت لەرێگەی ئەو رێککەوتنەوە زیندانییەکان رادەستبکرێنەوە. ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ رادەستکردنەوەی سزادراوان بە وڵاتەکانیان.

رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، عێراق 159 سزادراوی رادەستی ئێران کردەوە بۆ ئەوەی ماوەی سزاکانیان لە زیندانەکانی وڵاتەکەیان تەواو بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەم پرسە لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ و هەواڵگریی عێراق هەیە، رادەستکردنی ئەو زیندانییانە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ساڵی 2012ـی نێوان عێراق و ئێرانە. بەگوتەی ئەحمەد لعێبی، "زۆربەی رادەستکراوەکان لەسەر مادەی هۆشبەر لە عێراق سزادرابوون."

رۆژی سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، عێراق 48 سزادراوی رادەستی ئێران کردەوە، کە یەکێکیان کورد بوو و لە عێراقدا سزای زیندانیی بەسەردا سەپێندرابوو. لەرێگەی دەروازەی سنووریی وشکانیی مێرانەوە زیندانییەکان وەرگیراونەوە، بۆ ئەوەی ماوەی سزاکەیان لەناو ئێران تەواو بکەن.

ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنی و دادوەرییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و تارانە، کە تایبەتە بە گۆڕینەوە و گواستنەوەی سزادراوان لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە