Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەخانەى بەغدا

فڕۆکەخانەى بەغدا

عێراق

کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ فڕۆکە ئێرانییەکان رادەگرن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەکانی عێراق مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران رادەگرن، بەهۆی ئەو سزایانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر ئەو کەرتەى ئێراندا سەپاندویەتى .


سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی کە خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەکانی عێراقیان بەدەستەوەیە بڕیاریان داوە چیدی خزمەتگوزارییەکانیان پێشکێش بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران نەکەن، بەوپێیەش فڕۆکەکانی ئێران ناتوانن لەو فڕۆکەخانانە بنیشنەوە.

رۆژی 21ی ئەیلوول سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن بی سی) رایگەیاند، لە 23ی ئەیلوولدا سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن و پەکدەخرێن.

ئەو سەرچاوە باڵایەی حکومەتی عێراق کە لەبەر هەستیاریی پرسەکە نەیوست ناوی بڵاو بکرێتەوە، ئاماژەی بەوە کرد ئەو کۆمپانیایانەی کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی هێڵی فڕۆکەوانیی ئێران راگرتووە تایبەتن بە گواستنەوەی بار و جانتا، خزمەتگوزاریی زەموینی و گواستنەوەی گەشتیاران بۆ شوێنی دابەزینی گەشتیاران، کە بۆ هەردوو قۆناخی نیشتنەوە و فڕین خزمەتگوزارییەکانیان پێشکێش دەکەن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای لەسەر هەر جۆرە مامەڵەکردنێک لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران داناوە، ئەگەر لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتیان پێشکێشیان بکرێت بە خزمەتگوزاریی تێکردنى وزەشەوە.

تەنیا فڕۆکەخانەی نەجەف بەردەوام بوو لە گەشتی هاتن و چوون بۆ ئێران، ئەمڕۆ 23ى ئەیلوول لە 40  گەشتی هاتن و چوونى نێوان ئەو فڕۆکەخانەیە و ئێران تەنیا دووانیان هەڵوەشێندراونەتەوە.

سەرچاوەکەی حکومەتی عێراق رایگەیاند، تەنیا کۆمپانیاکانی فڕۆکەخانەی نەجەف مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە