Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لە بەغدا کەسێک لەسەر دڕاندنی وێنەی کەسایەتییەکی شیعە دەستگیرکرا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی پۆلیسی کەرخی بەغدا، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە لە یەکێک لە ناوچەکانی باکووری بەغدا، "سووکایەتیی بە رەمزێکی ئایینی کردووە و وێنەکەی دڕاندووە".


عەمید نیبراس عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرخ، رۆژی پێنچشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شوعلە بە هاوکاریی پۆلیسی فیدراڵی، توانیویانە ئەو کەسە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن."

دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دوای ئەوە هات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە کە تێیدا تۆمەتبارەکە وێنەی یەکێک لە کەسایەتییە ئایینییەکان دەدڕێنێت.

رووداوی زانیویەتی، ئەو کەسە وێنەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعەی دڕاندووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرخی بەغدا راشیگەیاند: "ئەم جۆرە رەفتارە نایاساییانە دەبنە هۆی نانەوەی ئاژاوە و هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی مەزهەبی دەکەن". هۆشداریشی دا کە رێزگرتن لە رەمز و کەسایەتییە ئایینییەکان پێویستە و نابێت هیچ کەسێک هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی وڵات بدات.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیەیان بینی، لە رێگەی هێڵی گەرمی (911)ەوە هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بکەنەوە تاوەکو رێکاری یاسایی بەپەلە بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر. ئێستا تۆمەتبارەکە دەستبەسەرە و پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە تاوەکو رەوانەی دادگە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە