Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

عێراق

بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران راگیران

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەمڕۆوە هیچ گەشتێکی هاتن و چوون لەنێوان عێراق و ئێران ئەنجام نادرێن.

رۆژی هەینی، 25ی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەشەوە راگیراون.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، گەشتەکانی ئێران بەشی زۆری لە فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەفەوە بوون، بەوپێیەی زۆرترین زیارەتکار لەڕێگەی ئەو دوو فڕۆکەخانەیەوە دەهاتنە عێراق. باسی لەوەش کرد، دوایین فڕۆکەخانە کە گەشتەکانی ئێرانی تێدا ئەنجام دەدرا فڕۆکەخانەی نەجەف بوو کە ئەمڕۆ ئەویش گەشتەکانی راگرت.

سەرچاوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گوتی، "ئێمە پابەندی رێنماییەکانین و ئەوە تەنیا لە دەسەڵاتی عێراقدا نییە و بڕیارێکی نێودەوڵەتییە، راگرتنەکەش بەردەوام دەبێ تاوەکو سزاکان لانەبرێن."

راگرتنی گەشتەکان بەهۆی تووندکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێرانەوەیە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سزای بەسەر 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیدا سەپاندووە و هەڕەشەی راگرتنی چالاکییەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا کرد.

فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بریتین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بەسرە، نەجەف، مووسڵ، کەرکووک، هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە