Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

عێراق

فوئاد حوسێن: تاوەکو حوزەیرانی 2027 پرسی کۆکردنەوەی چەک تەواو دەبێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ، دوای تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، عێراق دەچێتە "قۆناخێکی نوێ" و پلانێکی نوێ بۆ سنووردارکردنی چەک جێبەجێ دەکرێ کە تاوەکو حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێ. 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا دەڵێ، بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، وڵاتەکەی دەست بە قۆناخێکی نوێ دەکات و گوتیشی، گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان لەبارەی رادەستکردنی چەک بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بەغدا پلانێکی نوێ لەم دۆسیەیەدا پێشکەش دەکات و رایگەیاند: "پرۆسەی سنووردارکردن و کۆکردنەوەی چەک بەدەست دەوڵەتەوە تاوەکو حوزەیرانی 2027 تەواو دەبێت؛" ئاماژەی بەوەش کرد کە "پرسی رادەستکردنی چەک، بابەتێکی نێوخۆی عێراقە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فوئاد حوسێن تیشکی خستە سەر راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران و رایگەیاند، بەغدا لەگەڵ ئەمریکا پرسی سزاکان تاوتوێ دەکات بە مەبەستی رێگەدان بە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران.

وەزیری دەرەوەی عێراق روونیکردەوە، حکومەتی عێراق لایەنی ئێرانی لە پرسی قەدەخەکردنی فڕین ئاگادارکردووەتەوە، ئەوەش لە ژێر رۆشنایی ئەو سزا نوێیانەی ئەمریکادایە کە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران و ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی کردووەتە ئامانج کە خزمەتگوزاری پێشکێشی فڕۆکە سزادراوەکانی ئێران دەکەن.

سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگ و گرژییەکانی ئێران لەسەر ناوچەکە و عێراق، وەزیری دەرەوە هۆشداری دا و گوتی: "ئابووریی عێراق یەکەمین قوربانیی ئەو جەنگەیە کە ئێستا ئێران تێیدایە."

فۆئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوتەکەی لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە، چونکە دروستبوونی ئاڵۆزی لە تەنگەکەدا مایەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ بەغدا، بەو پێیەی وەک سەرچاوەی سەرەکیی داهاتەکانی، پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت."

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە